45 ڕۆژ تێپەریون هێشتا پارەی بەشێک لە جوتیاران بەرێوەبەرایەتی خۆسەر خەرجنەکراوە
فەتاح عیسا-کۆبانێ
هەرچەندە 45 ڕۆژ بەسەر ڕادەستکردنی گەنمی خۆی بە سایلۆی جەلەبیە لە کۆبانێ تێپەڕیوە، بەڵام تاوەکو ئێستا حاج بەکری پارەی گەنمی وەرنەگرتووە.
دواکەوتنی پێدانی پارەی گەنمی جوتیاران، بارگرانی لەسەریان دروستدەکات، چونکە زۆربەی جوتیاران لە وەرزی چاندنی گەنم، تۆو بە قەرز وەدەگرن.
بەڵام دواکەوتنی خەرجکردنی پارەی گەنم لەلایەن فەرمانگەی نەختینە و پارەدانی سەر بە بەرێوبەرایەتی خۆسەر، جووتیارانی کۆبانی بێزار دەکات، چونکە ئەو لایەنەی تۆی بە قەرز داوە بە جوتیاران داوای قەرزەکانیان دەکەن.
حاج بەکری شێخ عەلی (60 ساڵ)، جووتیارێکی گوندەواری باشووری کۆبانییە، دەڵێت، لە بەروارێکی دیاریکراودا کە یەکی مانگی ئابە، پێویستە جووتیاران قەرزەکانیان بدەنەوە، بۆ پێدانی تێچووی چاندنی گەنم، تۆو و کرێی دروێنە”.
حاج بەکری شێخ عەلی لە یەکەم قۆناغدا لە 26 حوزەیراندا، 28 تۆن گەنم رادەستی سایلۆی جەلەبییە کرد، دواتر بڕێکی دیکە رادەستکرد، بەڵام تاوەکو ئێستا پارەی گەنمەکەی وەرنەگرتووە و نازانێت کەی وەردەگرێت.
“شێخ عەلی” داوا لە لایەنە پەیوەندیدار دەکات پەلە بکەن لە پێدانی پارەی گەنم بۆ جووتیاران، چۆنکە لالەیەکی دیکەوە خاونی قەرزەکان بەبەردەوامی داوای قەرزەکانیان لە جوتیاران دەکەن.
زۆربەی ئەو جووتیارانەی کە پارەی گەنمیان وەرنەگرتووە، ناچارن پارە قەرز بکەن، بۆ پێدانی کرێی کرێکاران پارەی تۆو و کرێی دروێنە.
مەحمود شێخ ئیبراهیم (57 ساڵ)، جووتیارێکی خەڵکی گوندەوارێ باشووری کۆبانییە، لە 23ی حوزەیران، نۆ تۆن و نیو گەنمی گەیاندە ناوەندی سایلۆی جەلەبییە و تا ئێستاش پارەی گەنمی وەرنەگرتووە، سەرەرای ئەوەی بریاربوو کە لە 1ی ئابدا پارەی جوتیاران بدرێت.
مەحمود شێخ ئیبراهیم، هۆکاری دواکەوتنی پێدانی پارەی گەنم نازانێت، “ئەم دواکەوتنە زیانی بە جووتیاران گەیاند و وایکردووە متمانەیان پێنەکرد بە تایبەتی لەلایەن ئەو شوێنانە کە تۆو بە جوتیاران دەدەن”.
شێخ ئیبراهیم دەلێت، ساڵانی رابردوو، لە مانگی حوزەیران و تەموزدا، پارەی جوتیاران خەرجدەکرا، بەڵام ئەم ساڵە زۆر دواکەت، لە کاتێک دەبێت جۆتیاران لە ئێستاوە ئامادەکاری بۆ چاندنی گەنم بۆ ساڵی داهاتوو بکەن.
بەشێک لە جووتیاران لە 8ی ئابدا پارەی گەنمیان وەرگرتووە، چونکە لە 23ی حوزەیران بەرهەمەکانیان گەیاندووەتە ناوەندی سایلۆی سرین لە کۆبانی.
یەکی ئاب
دەروێش بەسرەوی، تەمەن 53 ساڵ، جووتیارێکی دیکەی گوندواری کۆبانییە، دەڵێت، خەرجنەکردنی پارەی جووتیاران پێش یەکی مانگ ئاب دێت بەواتای دواکەتوون، چۆنکە زۆربەی جوتیاران بەلێنیان داوە پێش یەکی مانگ قەرزەکانیان بدن.
سەبارەت بە ئەنەس جاسم خەمیس (30 ساڵ)، کە جووتیارێکی خەڵکی شارۆچکەی سرینی گوندەورای کۆبانییە، دەلێت، لە 24ی حوزەیران بەروبوومی گەنمەکەی رادەستی سایلۆی سرینی کردوە و لە 8ی ئابیشدا پارەی گەنمی وەرگرتووە، واتە دوای تێپەڕبوونی 45 ڕۆژ لە رادەستکردنی گەنم. خەمیس داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات هاوکاری جووتیاران بکەن لەڕێگەی خێراکردنی پێدانی پارەی گەنم بۆیان، بەتایبەتی کە زۆرێک لە جووتیاران درەنگ گەنمیان رادەستی ناوەندەکانی وەرگرتن کردووە، ئەمەش ئاماژەیە کە رەنگە پارەکانی تاوەکو مانگی تشرینی یەکەم خەرجنەکرێت.