قەیرانی ئاو

زۆربەی دانیشتوانی شارۆچکەی تلتەمر لە گوندەواری حەسەکە، پشت بە ئاوی سوێر دەبەستن، کە بۆ خواردنەوە شیاو نییە، ئەوان بۆ کارەکانی ناوماڵ بەکاریدەهێنن، ئەمەش لەبەر سەرهەڵدانی قەیرانی ئاوە لە ناوچەکە.

ژنان و منداڵان ئەم ئاوە سوێرە لە رێگەی گاڵۆن و دەبەوە دەگوازنەوە، ئەم کارەش بووەتە بەشێک لەو رۆتینەی، کە دەبێت رۆژانە ئەنجام بدرێت.

دوای ئەوەی لە کۆتایی ساڵی 2019دا تورکیا دەستی بەسەر ئاوەکەیدا گرت و رێگری دەکات لە دەربازبوونی بۆ ناو خاکی رۆژئاڤا و ئاوی خواردنەوەی وێستگەی عەلووکیان لە گوندەواری سەرێ کانیێ بڕی، ناوچەی حەسەکە بەدەست قەیرانێکی سەختی ئاوەوە دەناڵێنێت

وێنە: سامر یاسین