کامپێکی لەبیرکراو

لە کامپێکی لەبیرکراو لە دیووی رۆژهەڵاتی شاری رەققە، هاوڵاتیانی ئاوارە لە بارودۆخێکی سەختی ژیان و مرۆییدا دەژین کە گەشتووە بە زیانگەشتن بە تەندروستییان.

لە تەنیشت کامپەکەوە زبڵدانێک بۆ زبڵ و خاشاک هەیە، کە بەشێک لە ئاوارەبووەکان لێیەوە بژێوی رۆژانەیان دەستەبەر دەکەن، سەرەڕای مەترسییە کارەساتبارەکانی، بە تایبەت لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمادا.

ئەم کەسانە لە گەڕان بە دوای نایلۆن یان پلاستیک و هەرچییەک بەردەستە و فرۆشتنەوەیان، زبڵەکان هەڵدەدەنەوە.

کامپی سەهلەت ئەلبەنات کە 1570 خێزانی ئاوارە لەخۆدەگرێت کە نزیکەی 14هەزار منداڵ و ژنیان تێدایە، سەرجەمیان بە کارکردن لە پاشەڕۆکاندا بارودۆخی سەختی ئابوورییان بەڕیدەکەن.

وێنە: فەیاز محەمەد