کەمی ئاو لە کەناڵەکانی ئاودێری گوندەواری باکووری رەققە، جووتیارانی ناچار کردووە زەویەکانیان راستەوخۆ لە رووباری بەڵیخەوە لە رێگەی بزوێنەری گازوێل (مۆلیدە)ەوە ئاودێری بکەن.
بەڵام ئاودان لە رێگەی ئەم بزوێنەرانەوە بڕێکی زۆر لە سووتەمەنی تێدەچێت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەدەستهێنانی سەختە، هەندێکیان ناچار دەکەن لە بازاڕی رەشدا بە نرخێکی زۆر بیکڕن.
لە کاتێکدا رووباری بەڵیخ دووەم گرنگترین رووباری رۆژئاوای کوردستانە، لە گوندی عەین ئەلعروس (3 کم باشووری گرێ سپی) لە نزیک سنووری سوریا و تورکیا هەڵدەقڵێت و درێژیەکەی 110 کم، پێش ئەوەی بڕژێت ناو رووباری فوراتەوە.