قامشلۆ نۆرس پرێس
بە سپۆنسەری بەرێوبەرایەتی لاوان و وەرزش، ئەنجوومەنی وەرزشی هەرێمی جەزیرە و چێشتخانەی بێلان، ئەمرۆ سێشەممە، 1\8\2023 پێشبرکێی مەلەوانی لە شاری قامشلۆ لە مەلەوانگەی “ناوەندی” دەستپێکرد.
بەشداربووان بە سەر پێنج گروپدا دابەشبوون، شەش لە یەکەمەکان لە داهاتوودا بەشداری پاڵەوانێتی ناوچەکە دەکەن.
عەبدوڵا رەمۆ، بەرپرسی نوسینگەی وەرزشە تاکەکەسییەکان، بە نۆرس پرێسی راگەیاند، “ماوەیەک لەمەوبەر، پێشبرکێیەکی مەلەوانیمان رێکخستبوو بە بەشداریی 22 مەلەوان لە مەلەوانگەی کلاسیکۆی شاری قامشلۆ، بەڵام لەم پێشبرکێیەدا، مەلەوانە بەتواناکان بەشدارن”.

عەبدوڵا رەمۆ وتی “لە داهاتوودا ئەندامەکانمان زیاتر راهێنان دەکەن بۆ ئەوەی بەشداری پاڵەوانەتی گەورەکان بکەن“.
ئاماژە بەوەشکرد، تا ئێستا بەشداریمان لە هیچ پاڵەوانێتییەکی دەرەوەی شاری قامشلۆ نەکردووە، بەڵام لە مانگی 9دا بەشداری پاڵەوانەتێیەژ لە شاری رەقە دەکەین، ئەم پێشبڕکێیەی ئەمرۆ وەک ئامادەکارییەکە بۆ پاڵەوانێتی رەقە.
مەلەوان جودی ئیسمان رایگەیاند “لە منداڵییەوە هەمیشە خەونم ئەوە بووە ببمە مەلەوانێکی بەهێز، بۆیە بە خۆشەویستییەوە پەیوەندیم بەم گروپەوە کردووە”.
جودی گوتی:”ئەمە دووەم جارە کە بەشداری چالاکییەکانی مەلەوانی شاری قامشلۆ دەکەم، بەڵام ئامانجمان بەشداریکردنە لە بۆنە گەورەکانە لە دەروەی شاری قامشلۆ”.