سەرتاشی دلیڤەری.. چیرۆکی گەنجێکی سوریی لە هەولێر
سوها کامل – هەولێر
کەرەستەی ریشتاشین لە جانتاکەیدا کۆدەکاتەوە و لەسەر پشتی هەڵیدەگرێت و بەرێدەکەوێت بۆ سەر کارەکەی، ئەمە چیرۆکی رۆژانەی ئەشرەف نوفل گەنجە سورییەکە کە نزیکەی ساڵێک لەمەوبەر هاتۆتە هەولێر و بریاریداوە کاری سەرتاشی گەرۆک بۆ پیاوان بکات.
نوفل بە هیوای دۆزینەوەی کارە لە یەکێک لە سەرتاشخانەکانی هەولێر، لە پارێزگای سوەیدای سوریا رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە، بەڵام نەبوونی هەلی کار و کەمی مووچەی وایلێکرد ئۆتۆمبێلێکی بچووک بکرێت و کاری سەرتاشی دلیڤەری بکات.
نەوفەل بۆ نۆرس پرێس دەلێت: ” بە پاسکیل دەستم بە کارکردن کرد، سەرەتا زۆر کریارم کۆ نەدەکردەوە، بەڵام دوای چوار مانگ کارم باشتربوو و ژمارەی کریارەکانم زیادیکرد”.
“ئەشرەف نۆفل” بۆ هەر ریش و قژ تاشینێک تەنها پێنج هەزار دیناری عێراقی وەردەگرێت، “بریارمدا برە پارەیەکی کەم لە موشتەریەکانم وەرگرم، چونکە ویستم بەردەوام بم، کریارێک کە لە ساڵۆن قژ و ریشی دەتاشێت، 15 هەزار دینار دەدات، بەڵام من تەنها داوای پێنج هەزار دەکەم و قژ و ریشی دەتاشم لە ماڵەکەی خۆیدا”.
هەرچەندە داهاتی زۆر نییە، بەڵام نەوفل دڵخۆشە بە کارەکەی، بەو پێیەی پیشەی سەرتاشخانەی دلێفەری تارادەیەک نوێیە، دەشڵێت: “ویستم خزمەتگوزاری خێرا بە نرخێکی گونجاو پێشکەشبکەم، بۆیە برە پارەکەم کەمکردەوە و لەوەدا سەرکەوتوو بووم، لەبری ئەوەی کریارەکە بچێتە سەرتاشخانە و چاوەرێی نۆرەی خۆی بکات، بە کەرەستەکانی خۆم دەچم بۆ ماڵەکەی یان شوێنی کارەکەی”.
“نۆفل” گرنگی بە پاکوخاوێنی ئامێرەکان دەدات، بیرۆکەی ریش تاشین بۆ کریاران، کارێکی سەختە، “چونکە من بە تەنیا کار دەکەم، هیچ کرێکارێک نییە یارمەتیم بدات، هەندێک جاریش لە شوێنی کراوەدا ریش دەتاشم”.
ئەشرەف نوفل، دەبێت گرنگی بە ئامێرەکان بدات و پاکیان بکاتەوە، دەستەکانی پاک بکاتەوە، نینۆکەکانی ببرێت، گرنگی پێبدات هەموو وردەکارییەکانی کار، بۆ ئەوەی کریار رازیبکات.
نوفەل پێی وایە داهاتوویەکی کەم باشترە لە کارکردنی کاتژمێرکی زۆر بە داهاتێکی مامناوەند، بۆیە توانی لەم پیشەیەدا بەردەوام بێت، “خۆشەویستی پیشەکە نهێنی سەرکەوتنە، من هەر لەو پیشەیەدا بووم لە سەرتاشخانە کارمکردووە لە سوریا.
“من کارەکانم خۆشدەوێت و هەوڵدەدەم لە داهاتوودا پەرەی پێبدەم، هەست بە خۆشی دەکەم کاتێک ژیانی کەسانی دیکە ئاسانتر دەکەم”.