تورکیا پلانی خۆی بۆ گەڕاندنەوەی یەک ملیۆن هاوڵاتی سوریی بۆ وڵاتەکەیان رادەگەیەنێت

ئیدلب – نۆرس پرێس

رۆژی چوارشەممە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، وڵاتەکەی پلانی هەیە بۆ دڵنیابوون لە گەرانەوەی نزیکەی یەک ملیۆن پەنابەر لەسەر زەویەکانی بۆ نێو خاکی سوریا.

ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشکرد، “بەردەوام دەبێت لە گەراندنەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان بەو ئاستە بەرزەی ئاسایش و سەقامگیری لە سوریا”، لە کاتێکدا هێشتا شەر لەنێوان هەردوو لایەنی ململانێکان لە رۆژئاویا کوردستان بەردەوامە.

سەرۆککۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەدا کە تاوەکو ئێستا “زیاتر لە 600 هەزار ئاوارە گەراونەتەوە وڵاتەکە، پلانیشمان هەیە بۆ دڵنیابوون لە گەرانەوەی یەک ملیۆن پەنابەر”.

دەسەڵاتدارانی تورکیا بەردەوامن لە دیپۆرتکردنەوەی ئەو پەنابەرە سووریانەی کە لەسەر زەویەکانیان نیشتەجێن و لە سەرەتای ئەم مانگەوە زیاتر لە هەزار کەسیان دیپۆرت کردووەتەوە.