دانیشتوانی قامیشلۆ نیگەرانن لە دۆخی ئابووری و دەڵێن”نازانن بەرەو کوێ دەڕۆن”

دڵسۆز یوسف- قامیشلۆ

لە ژێر بڵێسەی خۆردا کە پلەی گەرمی 40 پلەی سەدی تێپەراندووە و دوای ئەوەی بینی داهاتەکەی لە فرۆشتنی خواردنە ساردەمەنییەکان بەتایبەت ئایسکرێم وردە وردە کەمدەبێتەوە، لە بازارێکی بەناوبانگی شاری قامیشلۆ، حوسێن گلەیی لە دارمانی بەهای لیرەی سووری بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی دەکات.

حسێن حەلیل، تەمەن 25 ساڵ، هاوشانی باوکی لە فرۆشتنی ئایسکرێمدا کاردەکات بۆ ئەوەی بتوانێت بژێوی خێزانەکەیان کە حەوت کەسە دابینیبکات، بە نۆرس هەروەها گوتی: رۆژانە لە نێوان 40-50 هەزار لیرەدا داهاتم هەیە، بە بەراورد بەو ئاستە بەرزەی نرخی دۆلار، هیچ بەهایەکی نییە”.

دارمانی لیرە وایکرد توانای کڕینی حەلیل نەمێنێت، “پێشتر هەفتەی جارێک مریشکمان دەکڕی، بەڵام ئێستا بەزەحمەت مانگانی جارێک دەیکرین، هەندێکجاریش نایکرین.”

لەماوەی هەفتەی رابردوودا بەهای لیرەی سوریی دووچاری دارمانێکی گەورە بوو، کە نرخی یەک دۆلاری ئەمریکی لە بازاری رەشدا 13 هەزار لیرەی تێپەراند.

عەبدولجەبار عەباسی لە فرۆشگای خۆراکەکەی لە گەرەکی خۆرئاوای قامیشلۆ وەستاوە و گلەیی لە تێکچوونی دۆخی ئابوری دەکات، کە کاریگەری لەسەر توانای کرینی دانیشتوان کردووە.

خاوەن دوکانەکە بە نۆرس پرێسی گوتووە: “جوڵەی فرۆشتن زۆر کەمیکردووە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بە نزیکەی پێنج هەزار لیرە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا”.

نرخی دۆلار بەپێی ئاڵوگۆری دۆلار هیچ گۆرانکارییەکی بەسەردا نەهات، بەڵام دارمانی مێژوویی لیرەی سوریی بووە هۆی خراپتربوونی دۆخەکە، “موچەی ئەو فەرمانبەرە سورییە یەکسانە بە تەنها 7 دۆلار لەئێستادا، بەو پێیەی پێویستی بە مامناوەندی هەیە 100 هەزار لیرە بۆ رۆژانە.ئەمەش موچەی فەرمانبەرانی بەرێوبەرایەتی خۆسەر دەگرێتەوە، کە بەشێوەیەکی مامناوەند لە نێوان 500 هەزار بۆ یەک ملیۆن لیرە (کەمتر لە 100 دۆلار) وەردەگرن، هەربۆیە فەرمانبەر ئێستا پێویستی بە 300 دۆلارە لە مانگێکدا بۆ ئەوەی بتوانن پێداویستییەکانی رۆژانەیانی پێدابینبکەن.

ئەم قەیرانە بوو بە قسەی شەقام دوای ئەوەی کرێکارانی کەرتی گشتی بۆیان دەرکەوت کە مووچەکانیان بەزەحمەت یەکسانە بە کرینی 2 کیلۆ گۆشت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە داوای چارەسەر بۆ باشترکردنی بارودۆخی ژیان دەکرێت.

رۆژی دووشەممەی رابردوو ئەنجومەنی گەل لە دیمەشق کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامدا بۆ لێکۆڵینەوە و تاوتوێکردنی دۆخی ئابووری و نرخی دراوی سوریی، بەڵام کۆبوونەوەکە بەبێ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەم قەیرانە کۆتاییهات.

عەباسی ئاماژە بەوە دەکات، کریارەکانی دەچنە دوکانەکەی، بەڵام زۆرجار بەهۆی گرانیی کاڵاکانەوە بەبێ کرینی هیچ شتێک دەچنە دەرەوە، دەشڵێت: ناسەقامگیری دۆلار کاریگەری لەسەر کارەکانمان هەیە، هەروەها زیانیشمان دەبێت، بۆیە قەرزەکان لەسەرمان کۆدەبنەوە، و زۆربەی دوکانەکان بەهۆی ئەم گرانبەها نرخە دەرگاکانیان داخست”.

رۆژانە نرخی کاڵاکان بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن، ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی و نان لەلایەن بەرێوبەرایەتی خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریاوە بەرزبووەتەوە.

خاوەن دوکانەکان لە قامیشلۆ جەخت لەوە دەکەنەوە کە زۆرێک لە دانیشتووان پێیان باشە گۆشت و چەندین پێداویستی سەرەتایی بکرن و کرینیش سنووردارە بەو شتانەی کە پێویستن، ترسی خۆیان دەردەبرن کە دۆخەکە لەوە خراپتر بێت کە ئێستا هەیە.

لە بازاری بەناوبانگی قامیشلۆدا، محمد حرتوش کە کاری فرۆشتنی سەوزە و میوە دەکات، ئاماژە بەوە دەکات کە بەزەحمەت رۆژانە 50 هەزار لیرە داهاتی هەیە، و پرسیاری ئەوە دەکات کە “من و خێزانەکەم ئێستا چۆن بژین؟”

حرتوش بە نۆرس پرێسی گوت: “خەڵک چیتر توانای گرانبوونی زۆری کاڵاکانیان نییە. ژیان زۆر سەخت بووە و دۆخەکە کارەساتبارە” و نازانین بەرەو کوێ دەڕۆین؟”