رەققە.. گەنمەشامی زەرد

جووتیارانی گوندەواری رەققەی رۆژئاوای کوردستان، دەستیان کرد بە ئاودێریکردنی ئەو زەویانەی کە بە گەنمەشامی زەرد چێندرابوون، بەڵام بەهۆی نزمیی ئاستی رووباری فورات و نەبوونی ئاوی پێویست بۆ ئاودێری، زۆرێکیان ناچاربوون پشت بە بزوێنەری گازوایل ببەستن کە ئاوی ئاودێری لە بیرە سەرزەویەکانەوە رادەکێشن.

گەنمەشامی زەرد بەرهەمێکی گرنگی هاوینە، بەھۆی زۆری و گەرەنتی بەرھەمەکەیەوە، بەڵام لە ساڵی رابردوودا ئەو جووتیارانەی گەنمەشامیان چاندبوو، زیانێکی زۆریان بەرکەوت، ئەمەش بەھۆی ئافاتە کشتوکاڵیەکانەوە کە بوونە هۆی تێکشکاندنی بەرهەمەکان، ئەمە جگە لە هۆکاری پەیڕەونەکردنی رێکارەکانی پارێزگاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی کرمەکان لە کاتی بەر لە تروکانیاندا و پێش گەشەکردنیان.

وێنە: فورات ئەلڕەحیل