رێگەی گوندەکانی کۆبانێ بەهۆی نۆژەننەکردنەوەیان خراپ بوون

فەتاح عیسا – نۆرس پرێس

هەموو هاوینێک لە وەرزی رێگا قیرکردندا، ئەحمەد چاوەرێی نۆژەنکردنەوەی ئەو رێگایە دەکات کە گوندەکەی بە شاری کۆبانییەوە دەبەستێت، پێش دەستپێکردنی وەرزی زستان و بڕێنی رێگاکە بەهۆی چاڵ وتێکچوونی رێگەکە.

ئەحمەد حاج زەعیم (47 ساڵ)، خەڵکی گوندی عەلیشاری، رۆژهەڵاتی کۆبانێ، بە نۆرس پرێسی راگەیاند، ئەو رێگایەی کە شاری کۆبانێ بە گوندەکەیەوە دەبەستێتەوە کۆنە، ساڵی 1996 قیرتاو کراوە.

ئەحمەد دەلێت، هەر کاتێک کە دوو ئۆتۆمبیل لەسەر رێگاکە بەرو رووی یەک دێن، یەکێکیان ناچار دەبێت رێگەکا بەجێبهێلێت و بچێتە سەر خولەکە، تاوەکو ئەوەکەی دیکە تێپەرێت، ئەمەش رەنگە ببێتە هۆی وەستانی ئۆتۆمبێلەکە بەهۆی قوڕەوە.

داواکاری بێوەڵام

ئەحمەد حاج زەعیم، داوا لە شارەوانی شێران و لایەنە پەیوندیدارەکان دەکات ئاگاداری رێگاکە بن، ئاماژە بەوە دەکات کە خەڵکی گوندەکە سکاڵای زۆریان پێشکەش کردووە، بەڵام شارەوانی ناوچەکە لە جیاتی باشکردنی رێکەکە، تەنها چەند چاڵ و شوێنێکی رێگەکە پینەکرد، لە جیاتی باشبوونی رێگەکە زیاتر تێکچوو وێران بوو.

دانیشتووانی نزیکەی 10 گوندی سنووری لە گوندەواری رۆژهەڵاتی کۆبانێ گلەیی لە خراپی ئەو رێگایە دەکەن کە گوندەکانیان بە شارەکە دەبەستێتەوە و دەلێن بەهۆی خراپی رێگەکە زیانێکی زۆر بە ئۆتۆمبێلەکانیان گەشتووە.

لە ساڵی 2020 دانیشتوانی گوندەکان چوونەتە شارەوانی، لەوێ بەڵێنیان پێدرا، هەر کاتێک ئامێرەکانی نووژەنکردنی رێگەکان بگاتە دەستیان، راستەوخۆ رێگەی گوندەکان چاک دەکەن، بەڵام دوای چەند مانگ ، بەڵێنەکەیان نەبردە سەر.

درێژەی رێگاکە 18 کم، بە گوندەکانی (مەزەردوود/مەزرعە داوود، کیکان، کازکان، مەردەسەمیل/مەرج ئیسماعیل، تەل سۆفی عەلیشار، کۆسک، کەربەنەف، جابان، غەریب) تێدەپەرێت تاوەکو چوارەیانی گوندی “عەین بەت”.

ریگایەک کورت بەڵام!

غالب عومەر (3 ساڵ) دانیشتووی گوندەواری رۆژهەڵاتی کۆبانێ دەڵێت، نزیکەی 10 ساڵە دانیشتووانی گوندەکانی رۆژهەڵات بەدەست رێگاکە دەناڵێنن.

عومەر دەلێت، دانیشتوانی نزیکەی 13 گوند پشت بەو رێگایە دەبەستن بۆ گەیشتن بە شارەکە، بەڵام بەهۆی خراپی رێگەکە زۆر جار ئۆتۆمبێلەکانیان تێکدەچن.

شاهین شاهین، هاوسەرۆکی شارەوانی شیران دەڵێت، رێگایەی ئەو 10 گوندە، نزیکە لە سنوورەوە، راستە بە 10 گوندە تێدەپەرێتم بەلام لە راستیدا 17 گوند پشت بەو رێگە دەستەست بۆ گەیشتن بەشاری کۆبانی.

شەهین بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو رێگایە لە ساڵی 2023 بە “وێران” دادەنرێت، هەروەها نۆژەنکردنەوەیشی بەشێک نەبووە لە پلانی ساڵانەی شارەوانی، “چونکە بە رێگایەکی گشتی دادەنرێت و بودجەی شارەوانیش بەس نییە بۆ ئەوەی بخرێتە ناو بودجەوە.