ژنانی رەقە.. تێچووی زۆر ناچاریان دەکات کاربکەن و کۆمەڵگەکەشیان سنوورداریان دەکات
فاتمە خالد – نۆرس پرێس
سەنا نەیدەزانی کە رێگەی پێدەدرێت کار بکات، دوای ئەوەی زۆر بە دوای هەلەکاندا دەگەرا، زۆربەیان شکستیهێنا، ئەمە جگە لەوەی بنەماڵەکەی بیرۆکەی جێهێشتنی ماڵەکەیان رەتکردەوە.
سەنە ئەلمووسە (33 ساڵ) دانیشتووی شاری رەقەیە، ساڵێک لەمەوبەر بە ناچاری لە یەکێک لە دامودەزگاکانی بەرێوبەرایەتی خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا کاریدەکرد، بۆ ئەوەی بتوانێت خوێندنەکەی مسۆگەر بکات و ئەمەش بارگرانی لەسەر ئەو دروستکردبوو بەهۆی زۆری کاتەکانی کارکردنەوە.
هەموو ئەم شتانە بە بەراورد لەگەڵ سنووردارکردنی داب و نەریتی ناوچەکە و بیری خێڵەکی باو لەوێدا، بەربەستێکی راستەقینە بۆ “ئەلمووسە” پێکناهێنن.
ئایدۆلۆژیای خێڵەکی کاری ژنان و کچان قەدەغە دەکات، بەهۆی کۆت و بەند و چوارچێوە کە رێگری لە کارکردنی ژنان دەکات، بەڵام بارودۆخی سەختی ژیان و ئاوارەیی تا رادەیەک بەشدارییان کردووە لە هەندێک سەرپێچیدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کارەکانی ئەلمووسە پێویستی بەوەیە زیاتر بوێر بێت، هەروەها دەبێت تێکەڵبوون لەگەڵ خەڵکدا هەبێت، و زۆر شت کە هەمیشە لە منداڵیدا رێگری لێدەکرا.
ژنانی رەقە لە سایەی داب و نەریتی میراتیدا دەژین، کە کاریگەری نەرێنی لەسەر خۆیان و کارەکانیان لە کەرتە جیاوازەکاندا هەیە و ئەو داب و نەریتەش کارکردنی ژنان بە “شەرمەزارکەر” دەزانن.
بیرۆکەی کارکردنی ژنان لە کۆمەڵگەیەکی خێڵەکیدا بە “قبووڵنەکراو” دادەنرێت، بەو پێیەی لە کەرتە پێشوەختە دیاریکراوەکانی وەک پەروەردەدا کاریان کردووە، بەڵام ئەمرۆ کراوەیی لەنێو خێزانەکاندا هەیە بۆ ئەوەی رێگە بە ژنان بدەن لە کەرتە جیاوازەکاندا کاربکەن .
لە سێکتەرێکی تریشدا ئیسرا ئەحمەد (26 ساڵ) لە یەکێک لە تاقیگەکانی شیکاری نزیک ماڵەکەی خۆی کار دەکات، دوای ئەوەی ئەزموونی لە بواری شیکاری پزیشکیدا بەدەستهێناوە، هاوکات لە هەمان تاقیگە وەک پێشوازیکار کاردەکات.
ئیسرا ئەحمەد کاتژمێر هەشتی بەیانی دەچێتە سەر کارەکەی، بۆ گەرانەوە بۆ ماڵەوە کاتژمێر چواری پاشنیوەرۆ کە “کاتێکی سنووردارە”، واتە بەبێ دواکەوتن و ملکەچبوون بەم کاتە پابەندە و لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت و لەوانەیە بۆ هەر خولەکێک لە دەرەوەی ئەو کاتە لەلایەن باوکیەوە لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت.
کچەکە لەم هەموو کاتژمێرەدا لە شوێنی کارەکەیدا، “هەڵهاتنێکی تەنیا” دەبینێتەوە، دوای ئەوەی لە تەمەنی 16 ساڵیدا هاوسەرگیری کردووە، دوای ماوەیەکی کەم جیا دەبێتەوە.
بەداخەوە ئەو خانمە بە نۆرس پرێسی گوتووە: “ناتوانم بە بێدەنگی لە ماڵەوە بمێنمەوە لەکاتێکدا خێزانەکەم و دراوسێکانم وەک تەڵاقدراوێک سەیری من دەکەن، بەو پێیەی تێروانینی ئەوان، بەپێی نەریت، ئەوەیە کە ژنانی جیابووەوە هیچ سوودێکیان پێناگات و رەنگە ببێتە بارگرانییەک لەسەر کۆمەڵگا”.
دەشڵێت، ئەوانە تەنها بیرۆکە و نەریتی “هەڵە”ن کە هەر لە گەنجیەوە خوویان پێ گرتووە و بە نەوەکاندا دەگوازرێنەوە، بەڵام بۆ ئەو و ژنانی دیکە تەنها سنووردارکردنێکن کە ناچاریان دەکەن گوێرایەڵی بکەن و گوێیان لێبگرن “ئایا بەدڵیان بێت یان نا”، وەک ئەوەی باسی کردووە.
لە کاتێکدا زینا عەلی کە تەمەنی لە 30 ساڵاندایە، دەڵێت دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لە ناوچەکە دەرکراون، بەڵام هەندێک لە پیاوان لێرە تا ئێستاش بە باوەری “نیقاب” کە رێکخراوەکە لە ماوەی بوونی خۆیدا سەپاندبووی.
زینا عەلی لە دوکانێکی جلوبەرگدا بە مووچەیەکی کەم کاردەکات بۆ ئەوەی یارمەتی هاوسەرەکەی بدات بۆ دابینکردنی ژیانی خێزانەکە و دەستەبەرکردنی پێداویستییەکانی، بەڵام لە کاتی دەرچوونی لە ماڵەوە ناچارە نیقاب بپۆشێت “چونکە هاوسەرەکەم داوای لێکردووم”.
ناچارە ئەو کارە بکات کە پێی دەوترێت، وەک خۆی گوتی، چونکە پێویستە کار بکات بۆ دەستەبەرکردنی پێداویستییەکانی و یارمەتیدانی هاوسەرەکەی بۆ دابینکردنی پێویستییەکانی خێزانەکە، وەک چۆن پیاوەکە ناتوانێت بژێوی ژیانی دابین بکات، و خۆی دەبینێتەوە کە ناچارە فەرمانەکەی جێبەجێ بکات چونکە لە سەرەتاوە مەرجی دانابوو بۆ ئەوەی رێگەی پێبدات کار بکات.
ئەو بە نۆرس پرێسی وتووە، “بەداخەوە ئەم داب و نەریتانە هەندێکجار خنکێنەرن و خۆیان بە راست دەزانن و نابێت نارەزایەتیان بەرامبەر بەم نەریتە وشکانە هەبێت”.