کەمئاوی ئازاری ئاوارەکانی سوریا لە هەولێر زیاتر دەکات

سوها کامیل – نۆرس پرێس

پەنابەرەکانی سوریا، لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، بەدەست کێشەی کەمی ئاو و پچرانی بۆ ماوەیەکی زۆر لە وەرزی هاویندا دەناڵێنن، ئەمەش ناچاریان دەکات لە رێگەی ئاوی تانکەرەوە تانکیەکانیان پربکەنەوە.

کێشەی کەمئاوی تەنها کاریگەری لەسەر ژیانی رۆژانەی خێزانەکان نییە، بەڵکو خاوەن پیشە و دوکانەکان چوونەتەوە ژێر کاریگەریەکانی کەمئاوی بە تایبەتی لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما.

کەشوهەوای عێراق و سوریا لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو بەرەو کەشوهەوایێکی وشک گۆڕاوە، هوکارەکەش بە گوێرەی گوتەی شارەزایانی بواری ژینگە، بۆ کەمی ئاو و گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا، هەروەها پرۆژەکانی وڵاتانی دراوسێی، کە تورکیا و ئێرانن، بە تایبەتی لە پرسی بەرنەدانەوەی ئاوی رووبارەکان.

 ئیسماعیل عەبدوڵڵا، پەنابەرێکی سورییە و لە چێشتخانەیەکی شاری هەولێر کاردەکات، بە نۆرس پرێسی راگەیاند، کێشەی بڕینی ئاو لە وەرزی هاویندا “ئازارەکانمان زیاتر دەکات”، بەتایبەتی لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و زیادبوونی پێویستی بە ئاو”، ئێستا، ناچارین رۆژانە بە 35 هەزار دیناری عێراقی (28دۆلار) ئاوی تانکەرەکان بکرین.

مازن محەمەد کە لە ئارایشتگایەکدا لە شاری هەولێر کاردەکات، هەمان کێشە و پێویستی ئیسماعیل هەیە، دەلێت، “تەنها بەیانیان بۆ ماوەی نیو کاتژمێر ئاوی سەرەکی هەیە، لەو ماوەدا تانکەکان پڕنابنەوە، بۆی ناچارین پەناببەنە بەر کڕینی ئاوی تەنکەرەکان”.

ماریۆ یەعقوب، خێزانێکی دیکەی سورییە لە هەولێر، هەمان کێشەی ئاویان هەیە، بەڵام دۆخی ئاوی خواردنەوە لە گەرەکی خێزانی یەعقوب تاوەکو رادەیەک لە گەڕەکەکانی دیکە باشترە، بەو پێیەی لە هەندێک ناوچەی هەولێر کێشەی ئاو زۆر قوڵە، لە هەندێکی دیکە باشترە، ماریۆ یەعقوب دەلێت “هەندێک رؤژ لەو کاتەی کە دراوسێکانمان خەریکی پرکردنەوەی تانکیەکانن لە ریگەی تانکەرەوە، لای ئێمە ئاوی “رەئیسی” هەیە”.