رەققە.. بازاڕی قوتلی

بازاڕی قوتلی یەکێکە لە بازارە بەناوبانگەکانی شاری رەققە، بە یەکێک لە کۆنترین و گەورەترین بازاڕەکانی شارەکە دادەنرێت.

بازاڕەکە سیمای نەریتی و مۆدێرنی تێدا تێکەڵ بووە، نزیکەی 350 دوکان لەخۆدەگرێت، جگە لە دەیان کۆشک و کۆگای جیا.

ئەو بازاڕە کە لە ناوەڕاستیدا مۆزەخانەی شوێنەواری رەققە هەیە، تا ئێستاش شێوازی تەلارسازی کۆنی خۆی پاراستووە، بەجۆرێک بەشێک لە دوکانەکانی ناوی، سەقف و دیواری داریان هەیە کە لەو جۆرە خشتانە دروستکراون، کەوا لە دیواری دێرینی رەققەدا بەکارهێنراون.

بازاڕەکە دەکەوێتە سەر شەقامی قوتلی، لە رۆژئاواوە لە گۆڕەپانی کاتژمێرەوە درێژ دەبێتەوە تا دەگاتە دەروازەی دێرینی بەغدا لە رۆژهەڵاتەوە و بە مۆزەخانە و شەقامی “سەیف ئەلدەولە”دا تێدەپەڕێت.

وێنە: فاتیمە خالید