هەرەشەکانی تورکیا رێگری لە خاوەن پرۆژە بچووکەکانی کۆبانێ دەکات کە پرۆژەکانیان گەورە بکەن
فەتاح عیسا – نۆرس پرێس
محەممەد خاوەنی کارگەیەکی سەهۆڵە لە کۆبانێی رۆژئاوایی کوردستان، ئێستا سەرقاڵی فراوانکردنی کارگەکەیەتی، بۆ ئەوەی لە نێو کارگەکە بەشێکی تایبەت بە ئاوی پاک و قوتوکراو بەرهەمبهێنت، بەڵام بەردەوامی بۆردومانەکان و هەرەشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوایی کوردستان، ترسێکی لای دوستکردووە، بۆیە دوودڵە لەوەی کارگەکەی گەورە بکات یان بە بچوکی بهێلێتەوە.
نەبوو محەمەد عەلی (53 ساڵ)، خاوەنی کارگەیەکی بەرهەمهینانی سەهۆڵ و کارگەیەکی دیکە بۆ بڕین و دروستکردنی بەرد و کاشیی لە کۆبانێ، دەلێت: “لە ساڵی 2020 کارگەیەکی بچووکی سەهۆڵی کردەوە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی ناوچەکە، ئەمە جگە لەوەی کارگەیەک بۆ بڕین و دروستکردنی بەرد و کاشی لە هەمان ساڵدا کرەوە”.
خاوەن پرۆژە ئابوورییە بچووک و مامناوەندەکان لە شاری کۆبانێ لە رۆژئاوای کوردستان، پێیان وایە کە هەڕەشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکە و بەردەوامی بۆردومانەکان لە رێگەی فرۆکەی بێفرۆکەوان و تۆپخانە، بووەتە بەربەستێک لە بەردەم پەرەپێدان و فراوانکردنی پرۆژەکانی ناوچەی کۆبانێ، هەروەها رێگرە لە کردنەوە و دامەزراندنی پرۆژەی ئابووری زیاتر کە ناوچەکە پێویستی پێیەتی.
لە کارگەی سەهۆڵ لە کۆبانێ کە خاوەندارییەکەی بۆ “محەمەد عەلی” دەگەرێتەوە، ئە کارگەکەیە دەرفەتی کاری بۆ هەشت کەس دابینکردووە، جگە لە کارمەندانی بەشی چاککردنەوە کە بە هەمان شێوە سوودمەندن لە پرۆژەکەی.
بەربەستی هەڕەشەکان
محەممەد عەلی، پێیوایە هەڕەشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکە، بەربەستە، لەبەردەم خواستی ئەوان بۆ فراوانکردنی پرۆژە بچووکەکانیان و دەستەبەرکردنی پێداویستییەکانیان لە هەندێک بەرهەم کە وەک پێداویستی رۆژانە بەکاردەهێنرێن.
محەمەد عەلی دەلێت: “لە کۆبانێ چەندین رووبەری زەوی بەرفراوان بۆ دروستکردنی پرۆژەی گەورە و نوێ هەیە، هەروەها هێزی کار و سەرمایە لە بەردەستە، ئەمە دەبێتە پاڵنەر، بیر لە دامەزراندنی پرۆژەی نوێ بکەنەوە، بەڵام هەڕەشەکانی تورکیا بە “کۆسپێکی جددی” دادەنرێت، بەو پێیەی خاوەن سەرمایەکان ترسیان لە ئەگەری بۆردومانکردنی کارگەکانیان هەیە، یان دووبارە تورکیا هێرشێکی زەمینی بۆ سەر کۆبانێ دەستپێبکات و کارگەکانیان تاڵان بکرێت، وەک ئەوەی لە عەفرین روودا.
محەمەد عەلی کارگەیەکی بۆ دروستکردن کاشی و بڕینی بەرد هەیە، دەیەوێت پەرەی پێبدات، بەڵام بەهۆی ترسی هەرەشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکە ناتوانێت.
هەرچەندە کەسانێک هەن کە دەیانەوێت بە دابینکردنی سەرمایەی بەهێزتر بۆ کارگەکان بەشداربن لە وەبەرهێنان لەو پرۆژانەدا، بەڵام هەرەشەکانی تورکیا، ترس لای خاوەنی پرۆژەکان دروستکردووە، ئەمەش بووەتە بەربەست لە بەردەم بەفراوانکردنیان.
محەمەد ئاماژە بەوەدەدا لە کۆبانێ “هەلێکی زێرین” بۆ وەبەرهێنان هەیە کە لە گەنم و نەوت گرنگترە، ئەویش دروستکردنی بەردی مەڕمەڕە، وەبەرهێنان تێیدا سوودی بۆ تەواوی ناوچەکە دەبێت و هەلی کار بۆ سەدان کەس دەرەخسێنێت، ئەگەر کارگەیەکی لم و بەرد بکرێتەوە.
نیگەرانییەکانی وەبەرهێنەران
“محەممەد عەلی” روونی دەکاتەوە، پارەی پێویست بۆ کردنەوەی کارگەی چەو و لم لە نێوان 200 بۆ 300 هەزار دۆلاردایە، بەڵام بەهۆی ترسی وەبەرهێنەران لە هەرەشەکانی تورکیا و بۆردومانی بەردەوام، دانیشتوان و خاوەن سەرمایە لەناوەوەی شارەکە و ئەو کەسانەی کە لە ئەوروپا دەمێننەوە، رەتیدەکەنەوە وەبەرهێنان لە کۆبانێ بکەن.
ئەو پێیوایە پێویستە سەقامگیری سیاسی لە ناوچەکەدا بەدیبهێنرێت، ئینجا پرۆژەی نوێ بکرێتەوە بە سەرمایەی گەورە وەبەرهێنانیان تێدا بکرێت.
هاوکات سەربەست بەگی تەمەن (34 ساڵ)، خاوەنی کارگەی بەرهەمهێنانی “کۆلا”یە لە کۆبانێ، چەندین جار بیری لەوە کردەوە کە هێڵێکی بەرهەمهێنان بۆ قوتوکردنی خواردنەوەی وزەبەخش زیاد بکات، بەهۆی ئەوەی خواستێکی زۆری لەسەرە، بەڵام بەهۆی هەڕەشەکانی تورکیا، سەری لێشێواوە، دوودڵە لە کردنەوەی پرۆژەکە یان نا، ترسی هەیە لە هەر ساتێکدا تورکیا بریار بدات هێرشی سەربازی بکات، ئەویش “سەرمایەکەی” لەدەستبدات.
سەربەست بەگی لە کۆتایی ساڵی 2021 دەستی بە دامەزراندنی کارگەکەی بەرهەمهێنانی کۆلا کردووە و سەرمایەیەکەی زیاتر لە 250 هەزار دۆلارە، کارگەکە بڕی 500 بۆ 1000 سێتی “کۆلا” بە قەبارەی خێزانیی بەرهەمدەهێنێت، کە لە شارەکانی کۆبانێ، مەنبج، رەقە، تەبقە و حەسەکە و دێرەزوور دەفرۆشێت.
هەڕەشەکان رێگری لە گەشەپێدان دەکەن
خاونی کارگەی کۆلا، دەتوانێت هێڵی بەرهەمهێنان بۆ قوتوکردنی شەربەت و ئاوی تەندروست زیادبکات، بەڵام دووبارەبوونەوەی بۆردومانی تورکیا بۆ ناوچەکە و نەبوونی سەقامگیری سیاسی، دەبێتە هۆکارێکی سەرەکی بۆ دواخستنی جێبەجێکردنی ئەو بیرۆکەیە.
بەگی دەلێت، لە ئەگەری دروستبوونی سەقامگیری لە ناوچەکەدا، وەبەرهێنەران کار بۆ کردنەوەی دەیان کارگە دەکەن و ئەمەش سوودی بۆ هەمووان دەبێت، کۆچکردن لەنێو گەنجاندا دەوەستێت، نەک بە تەنیا ئەمە بەلکۆ بەڵکو رەخساندنی دەرفەتی کار، ئەگەری هەیە ببێتە پاڵنەرێک بۆ گەڕانەوەی هاوڵاتیانی ناوچەکە لە وڵاتانی ئەوروپا.
یوسف ئۆسۆ، تەمەن 60 ساڵ، خاوەنی کارگەیەکی پاککەرەوەیە لە کۆبانێ، دەڵێت، بە سەرمایەی مەزەندەکراوی 12 هەزار دۆلار کاردەکات، هەرچەندە توانای زیادکردنی سەرمایەی دیکەی هەیە بە بڕی 30 هەزار دۆلار بەمەبەستی پەرەپێدانی بەرهەمهێنان لە کارگەیەکدا لەرووی چەندایەتی و کوالیتی، بەڵام لە هەڕەشەکانی تورکیا دەترسێت.
ئۆسۆ لە ساڵی 2007 دەستی بە کارکردن لە کارگەی پاککەرەوە کرد، بەڵام لە کاتی هێرشی “داعش” بۆ سەر کۆبانێ لە ساڵی 2014 تێکدرا، دوای دەرکردنی داعش لە ساڵی 2015 دووبارە کارگەکەی کردەوە.
لە ئێستادا کارگەکەی نزیکەی حەوت جۆر پاککەرەوە بەرهەم دەهێنێت، بە بڕی سێ تۆن لە رۆژێکدا، بەڵام لە ئەگەری گەیشتن بە سەقامگیری سیاسی لە ناوچەکەدا، دەتوانێت کارگەکە فراوانتر بکات بۆ ئەوەی بری نزیکەی 10 تۆن لە رۆژێکدا بەرهەم بهێنێت، و ژمارەی شتومەکەکان بەلایەنی کەمەوە بۆ 10 جۆر زیاد بکە.
بەڵام ناسەقامگیری سیاسی و بەردەوامی بۆردومانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی دەوروبەری کۆبانێ و خودی شارەکە، وایانلێدەکات لە جیاتی هاوەردکردن برێکی زۆری کەرەستەی خاو، تەنها یەک بەرمیل کەرەستە هاوەردە بکەن.