ماڵی گوڵەکان

“لە ماڵەکەم لە عەفرین زیاتر لە 100 جۆر گوڵم چاندووە، باڵکۆنەکەم لێرە بچووکە، بەڵام هەوڵدەدەم زۆرترین رووەک بچێنم، تا بتوانم جێگەی ئەوانە پڕکەمەوە کە لەدەستم داون”.

ئایتان موسا، لە شەستەکانی تەمەنیدا، لەکاتی ئاودانی گوڵەکاندا دەڵێت “ناتوانم لە ماڵێکدا بژیم کە سەوزیی تێدا نەبێت، منیش وەک هەر کەسێکی عەفرینی، پەیوەندییەکی بەهێزم لەگەڵ ڕووەکدا هەیە”.

دوای لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر ناوچەکە ساڵی2018 ، ئایتان و خێزانەکەی لە عەفرینەوە ئاوارەی قامیشلۆ بوون، دوای ئەوەی ماڵ و باخەکەی لە عەفرین لەدەستدا، ئئێستا لە خانوویەکی کرێدا دەژین.

ئایتان نیگایەک بۆ دوور دەکات و دەڵێت “هەموو ڕۆژێک لێرە لە نێو ئەم گوڵانەدا دادەنیشم، بیر لە ماڵەکەم دەکەمەوە و مەراق بۆ ئەوانە دەخۆم کە لەدەستم داون”.

وێنە: ئۆرهان قارەمان

ئامادەکردنی: هلز عەبدولعەزیز