چیرۆكی ئه‌و منداڵه ئێزیدییه‌ی له به‌رده‌میدا ده‌ستدرێژییان كرده سه‌ر دایكی
حه‌سه‌كه-نۆرس پرێس
دوای هه‌شت ساڵ دابڕان، هۆشیار حه‌سه‌نی ته‌مه‌ن 15 ساڵ، له قه‌راغی گوندی ته‌لبه‌نات له باكوری رۆژئاوای عێراق وه‌ستاوه، دودڵه له‌وه‌ی هه‌نگاو هه‌ڵگرێت و بچێته ناوییه‌وه یان نا، له‌وكاته‌دا قیژه‌و هاواری به‌ده‌مه‌وه‌چونی دایكی و ده‌نگی ئه‌و فیشه‌كه‌ی بیردێته‌وه له جه‌سته‌ی باوكی‌دا گیرسایه‌وه.
منداڵه حه‌وت ساڵه‌كه‌ی ئه‌وكاته نه‌یده‌زانی هێرشبه‌ره‌كان سكی ئه‌و ژنه هه‌ڵده‌دڕن كه ئه‌و و “هۆریان”ی 5 ساڵه‌ی برای تێدا په‌روه‌رده بو.
لهتاریكه شه‌وێكی 2014، داعش هێرشیكرده گوندی ئه‌و منداڵه، به چاوه‌كانی خۆی بینی چۆن ده‌ستدرێژییان كرده سه‌ر دایكی و هێشتا هاواری لهگوێیهكانیدا ده‌زرنگێته‌وه.
هۆشیار ده‌ڵێت، ئێمه پێنج كه‌س بوین له‌ماڵه‌وه، باوكمیان كوشت و ده‌ستدرێژییان كرده سه‌ر دایكم.
له خێزانه‌كه‌ی هۆشیار ته‌نها برا گه‌وره‌كه‌ی ماوه، ئه‌ویش كاتی هێرشه‌كه له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كه بوه، ئێستاش مام و خاڵه‌كانی له گونده‌كه‌دا نیشته‌جێن.
به‌ندیخانه‌ی ره‌ش
له دوای رفاندنیان، هۆشیار و براكه‌ی هه‌ر جاره‌ی به‌ره‌و شوێنێكی نامۆ گوازراونه‌ته‌وه، یه‌كه‌مجار براونه‌ته بهندیخانتهی ره‌ش، یان خاڵی 11، سه‌ره‌نجامیش له باغۆز گیرساونه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌وه‌ی بۆ نۆرس پرێس-ی گێڕایه‌وه، هۆشیار له‌گه‌ڵ منداڵانی تر، له‌لایه‌ن داعشه‌وه فێری شه‌ڕه ته‌قه‌و ته‌قینه‌وه كراوه، جه‌سته‌شی شاهێدی ده‌دات له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌شكه‌نجه‌و ئازارانه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و رێكخراوه روبه‌ڕوی بوه‌ته‌وه.
به وته‌ی خۆی، جارێكیان “هه‌ڵه”ی كردوه، له‌سه‌ر ئه‌وه بزمارێكیان به ژێر پێیدا داكوتیوه‌و هێشتا ئاسه‌واره‌كه‌ی ماوه.
هه‌ر به‌هۆی ئه‌وه‌ی سفره‌ی خواردنه‌كه‌ی دڕاندوه، چوار بزماریشیان به‌پێی برا بچوكه‌كه‌یدا داكوتیوه.
ده‌ڵێت، ئێمه ده منداڵی ئێزیدی بوین، ده‌یانبردین بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی كوشتن‌یان تێیاندا ئه‌نجامده‌دا تا بترسین و نه‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ئایینه‌كه‌ی پێشومان.
هۆریانی له ده‌ستدا
له ناوچه‌ی رێحانییه له گونده‌واری حه‌ڵه‌ب، ئه‌و خانوه‌ی ئه‌و و منداڵانی تری ئێزیدی تێیدا نیشتهجێكرابو، روبه‌ڕوی بۆردومان ده‌بێته‌وه.
باس له‌وه ده‌كات، له‌و بۆردومانه‌دا “هۆریان”ی برای له 2018 له ده‌ستده‌دات.
له دوای بۆردومانه‌كه، جه‌سته‌ی براكه‌ی راده‌كێشێت، واده‌زانێت خۆی حه‌شارداوه، به‌ڵام دواتر ده‌بینێت خوێن له ته‌وێڵی ده‌چۆڕێت.
وه‌ك خۆی ده‌گێڕێته‌وه، له‌وكاته‌دا هاواری كردوه‌و توشی شۆك بوه‌و دواتریش بوراوه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌وه‌ی هۆشیار ده‌ڵێت، له‌وكاته‌دا 57 منداڵی ئێزیدی، ته‌نها 25یان ده‌مێننه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی ورده ورده داعش به‌ره‌و باغۆز له ساڵی 2019 پاشه‌كشه ده‌كات، هۆشیار خۆی راده‌ستی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی ده‌كات به‌بێ ئه‌وه‌ی بڵێت من ئێزیدیم و بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ به‌و دۆخه‌وه ده‌مێنێته‌وه.
ژماره‌ی ئه‌و ئێزیدیانه‌ی له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده‌و ماڵی ئێزیدی له جه‌زیره دۆزرانه‌وه، 3570 ئێزیدی بون، 1220یان ژن بون، 345یشیان پیاوبون، 958یشیان منداڵی نێر و 1047یان مێ بون.
هێشتا چاره‌نوسی هه‌زاره‌های تر كه داعش له شه‌نگال رفاندنی نادیاره.
گه‌ڕانه‌وه بۆ نیشتمان
هه‌سه‌ده وه‌ك هه‌زاره‌ها چه‌كداری داعشی تر، هۆشیاریش له به‌ندیخانه‌ی سه‌ناعه له حه‌سه‌كه به‌ند ده‌كه‌ن.
وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، “داعش له به‌ندیخانه‌كه به‌رده‌وام بو له كوشتن، نه‌مده‌زانی كه‌ی نۆره‌ی منیش دێت، به‌تایبه‌ت كه ئێزدییه‌كانیان به زۆری ده‌كوشت.”
به‌پێی ئه‌وه‌ی هۆشیار ده‌یگێڕێته‌وه، له‌ناو داعش دادوه‌ر و پۆلیس هه‌یه، ئه‌و كه‌سانه‌ی گومانیان لێده‌كه‌ن له داعش هه‌ڵگه‌ڕابنه‌وه، به خنكاندن و نوقمكردن له ئاودا ده‌كوژن.
پێش ئه‌وه‌ی روداوه‌كانی به‌ندیخانه‌ی سه‌ناعه له 20ی كانونی دوه‌م روبدات، هۆشیار به ئیداره‌ی به‌ندیخانه‌كه ده‌ڵێت ئێزیدییه، به‌وهۆیه بۆ ماوه‌ی 5 مانگ ده‌یگوازنه‌وه بۆ ناوه‌ندێكی نزیك له به‌ندیخانه‌ی گوێران، دواتر ده‌یهێننه‌وه بۆ به‌ندیخانه‌ی سهناعهو له به‌ندكراوه‌كانی تر جیای ده‌كه‌نه‌وه، تا ئه‌وكاته‌ی راده‌ستی ماڵی ئێزدییه‌كانی ده‌كه‌ن و ئه‌وانیش ده‌یگێڕینه‌وه زێدی خۆی.
له‌وكاته‌ی هێرشی سه‌ر به‌ندیخانه‌ی سه‌ناعه رویداوه، هۆشیار ئاگاداری ورده‌كارییه‌كان بوه، ده‌ڵێت، كه‌سێك هه‌بو به‌ناوی خه‌تاب 700، به‌رپرسی سه‌رجه‌م به‌ندكراوه‌كان و پلان بو، پێی راگه‌یاندین “هێرش له ده‌ره‌وه ده‌ستپێده‌كات و ئێمه‌ش ده‌بێت له‌ناوه‌وه یاخی ببین.”
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، “به‌ندكراوه‌كانی داعش په‌لاماری پاسه‌وانه‌كانیان دا، له یه‌كێك له ژوره‌كان 40 شه‌ڕڤانی بێچهكی هه‌سه‌ده هه‌بون، سه‌رجه‌می ئه‌وانه كوژران.”
به درێژایی پێكدادانه‌كان، هۆشیار له نێوان یاخیبوه‌كانی داعش و شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده‌دا بوه تا ئه‌وه‌ی به‌ندیخانه‌كه كۆنترۆڵكراو ئه‌ویش راده‌ستی ماڵی ئێزدی كرایه‌وه.
پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ گونده‌كه‌ی، هۆشیار ده‌ڵێت، : “هێشتا ده‌ترسم، نازانم ئاسوده ده‌بم له ژیانی خۆمدا دوای ئه‌و ئه‌زمونه‌ی به‌سه‌رمدا هاتوه یان نا.”