بەبێ هیچ هیوایەک بۆ گەڕانەوە ئاواره‌بو

“کوڕەکەم کوژرا و ئاواره‌ی ناو كه‌مپه‌كان بوین ، ماڵەکەمان وێران بو، ئێمه‌ش لەگەڵیدا وێران بووین”.

خاتون ساڵح ته‌مه‌ن (65 ساڵ)، به‌ چاوێكی پڕ لە فرمێسکه‌وه‌، دەڵێت کوڕەکەی تەنها دوو ڕۆژ دوای هاوسەرگیرییەکەی به‌ بۆردومانێكی هێزەکانی حکومەتی سوریا بۆ سەر گونده‌واری باکوری عەین عیسا لە ساڵی 2013دا کوژراوە،.

خاتوون لە چه‌ند‌ساڵی ڕابردودا سێ جار لەگەڵ منداڵەکانی ئاوارە بوە، یەکەم جار كاتی جونی “سوپای ئازاد”ی سه‌ر به‌ تورکیا بۆ نێو گونده‌كه‌یان ” شه‌ركراك” بو ، جاری دووەمیش له‌ ترسی ڕێكخراوی داعش ئاواره‌بو . و جاری سێیەمیش بەهۆی هێرشكردنی سوپای تورکیا بۆ سەر هەردوو ناوچەی گرێ سپی و سه‌رێكانێ  بو لە ئۆکتۆبەری 2019دا .

به‌پێی قسه‌كانی خۆی دوایین جار، ماڵەکەی بەهۆی بۆردومانی تورکیاوە وێران بو، بۆیە ئاوارە بون و ” نه‌گەڕانەوە”.

ئەو ژنە به‌ته‌مه‌نه‌ لە ئێستادا لەگەڵ ٩ ئەندامی خێزانەکەی لە نێو چادرێكدا کە درێژییەکەی ٦ مەتر و پانییەکەی ٣ مەتر كه‌متره‌ له‌ كه‌مپی تل سه‌منی ره‌قه‌دا‌ دەژین.

خاتوون بە دڵێكی پره‌وه‌ دەڵێت: “بە تێپەڕبوونی کات، ئومێدی گەڕانەوەمان بۆ ماڵەکه‌مان ، و یاده‌وه‌ریه‌كامنان و ڕابردومان نامێنێت ، هەموو شتێکمان لەدەستدا”.

وێنەگرتن و ئامادەکردنی: فەیاز محمد