کۆبانێ.. ئامادەکارییە کشتوکاڵییەکان بۆ وەرزی هاوین

دوای تەواوکردنی کێڵانی زەوییە کشتوکاڵییەکان بە تراکتۆر و وەک ئامادەکارییەک بۆ چاندنی بەروبوومی هاوینە، جووتیارانی گوندەواری کۆبانێ دەست دەکەن بە رێککردنەوە و تەختکردنی زەوییە کشتوکاڵییەکانیان.

پرۆسەی “رشتن – رێککردنەوە” پێویستی بە دوو کەس هەیە بۆ ئەوەی کار لەسەری بکەن، کە یەکێکیان خۆڵەکە رادەکێشێت و ئەوی تریش تەختی دەکات، بۆ تەواوکردنی رێکخستنەوەی گۆلەکان، ئامانج لەمەش ئەوەیە کە لە کاتی ئاوداندا، ئاو لەناو هەر دێراوێکدا بە شێوەیەکی رێکوپێک بمێنێتەوە.

وێنە: فەتاح عیسا