بازاڕی مەروماڵات (ئاژەڵی) کەمپی روکبان هاوشێوەی تەواوی کەمپەکانی دیکە سوریا، بەهۆی خراپی دۆخی ئابوری و سەختەی ژیان، جوڵەیەکی کەم بەخۆیەوە دەبینێت.
کەمپی روکبان، دەکەوێتە سەر سنووری سوریا و عێراق، ساڵی 2015 بەشێوەیەکی هەڕەمەکی دروستکرا، ئەو کەسانەی کە لە رەقە، دێرەزوور و حومس لە ترسی داعش رایانکردووە، لەو کامپە نیشتەجێبوون.
ژمارەی دانیشتووانی کەمپەکە 8 هەزار کەسە، لە ساڵی 2018وە حکومەتی سوریا گەمارۆی خستۆتە سەر کامپەکە.