ئاوارەکانی سەرێ کانی بێهیوابوون لە گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان
حەسەکە – نۆرس پرێس
دوای دوو مانگ، سالم ئەلعەبد تەمەنی دەبێت بە (41 ساڵ)، سێیەم ساڵی ژیانی لە کامپی واشۆکانی لە ڕۆژئاوای حەسەکە تەواو دەکات، دوابەدوای پەرەسەندنە سەربازیەکانی تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان و هەڕەشەکانی ئەنقەرە بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی نوێ لە ناوچەکە، ترسی ئەوەی هەیە ئەم دۆخە بۆ ساڵانی دیکەش بەردەوام بێت.
بۆ “ئەلعەبد” کە خەڵکی گوندی “ئەلدەویرە”ی گوندەواری سەرێکانییە، ئەمە سەختە و دەڵێت: “هەموو ڕۆژێک هیوای گەڕانەوەمان لەدەست دەدەین، بەهۆی ئەوەی لە ناوچەکەدا ڕوودەدات لە سەدا یەکیش هیوامان نەماوە بۆ گەڕانەوە”.

بەهۆی پەرەسەندنی سەربازیی تورکیا لە گوندەواری شارۆچکەی تەل تەمر و زەرکان لە باکووری حەسەکە و گوندەوارەکانی مەنبیج و ئەو گوند و شارۆچکانەی کە ئاوارەکانی عەفرین لە گوندەواری باکووری حەلەب لەخۆدەگرن، هەروەها بە هۆی هەڕەشە بەردەوامەکان بۆ ئهنجامدانی ئۆپهراسیۆنێكی سهربازی له ناوچهكانی رۆژاڤا، ئاوارهكانی سهرێكانی هیوای گهڕانهوه بۆ زێدی خۆیان لهدهست دهدهن.
ئەوان دەڵێن، هەمیشە بەرگەی سەختی ئاوارەبوون و ژیانی نو چادریان گرتووە بە هیوای گەڕانەوە، بەڵام پێشهاتە سەربازییەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە و ئەگەری جێبەجێکردنی ئەوەی کە تورکیا بەڵێنیان پێدەدات، ئەو ئومێدەیان لێ دەسێنێتەوە.
بنەماڵەکەی ئەلعەبد لە حەوت کەس پێکدێت، ناچارە بەرگەی بارودۆخی ئێستای بگرێت کە بە “کارەساتبار” وەسفی دەکات، لە کاتێکدا بە تەواوی رەتیدەکاتەوە بگەڕێتەوە بۆ زێدی خۆی کە لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی تورکیا و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی دڵسۆزیاندایە.
پیاوەکە کە لەبەردەم دەرگای چادرەکەی دادەنیشتووە و کوڕە ساواکەی لە باوەش گرتووە، بیری ژیانی گوندەکەی و زەویەکانی و موڵکەکەی، داکات و دەڵێ “پێشتر لە ماڵەکەماندا بە سەلامەتی و سەقامگیری دەژیاین، ئێستا چادرێکی نایلۆن ماڵی ئێمەیە”
هەر لەو کامپەدا عەبدولحەمید ئەلعەلی (تەمەن 43 ساڵ)، دەڵێت ترسی ئەوەی هەیە دۆخەکەیان کۆتایی پێبێت، هەروەک دۆخی ئاوارەبووانی فەلەستین کە دەیان ساڵە ئاوارەبوون بەبێ گەڕانەوە بۆ ماڵ و حاڵی خۆیان.
ئەو ئاوارەی سەرێکانییە دەشڵێت، لەگەڵ نوێکردنەوەی هەڕەشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، هیوای گەڕانەوەی بۆ زێدەکەی کاڵ دەبێتەوە، لە ئێستادا رەتیدەکاتەوە بگەڕێتەوە لەکاتێکدا هێز و میلیشیاکانی تورکیا هێشتا لە سەرێکانییە ئامادەن.
سەرەڕای ئەوەی “ماڵەکانمان 20 کیلۆمەتر دوورن لە کامپەکەوە، بەڵام ناتوانین لەگەڵ ئەوانەی لە ناوچەکانمانن بژین”
لە میانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا بۆ سەر سەرێکانییە لە ساڵی 2019، “ئەلعەلی” خۆی لەبەردەم دوو بژاردەدا بینیەوە، لە نێوان مانەوە لە سەرێکانییە و بۆردومان کە لەوانەیە ئەندامێکی خێزانەکەی لەدەست بدات یان ماڵەکەی بەجێبهێڵێت و لە چادرێکدا نیشتەجێ بێت.

هەڵبژاردەیەکی قورس بوو، کاتێک ئەو بڕیاریدا هەموو شتێک بەجێبهێڵێت بۆ ئەوەی منداڵەکانی لە شەڕ ڕزگار بکات و لە سەرێکانی دەربچێت، ئەمەش تووشی واقیعێکی تاڵی کردەوە، لەگەڵ نۆ ئەندامی بنەماڵەکەیدا لە چادرێکدا نیشتەجێ بیت کە هیچ یارمەتییەک نەبێت، تەنانەت لە بچوکترین ئاستدا، تا بتوانیت بەرگەی بارودۆخی سەختی ئاوارەبوون بگریت، “نە هاوینەکانمان هاوینن و نە زستانەکانمان زستانن، دۆخەکەمان کارەساتبارە.”
عەلی حەمدۆ تەلفاح، تەمەن 42 ساڵ، ئاوارەی گوندی رەبیعاتە لە گوندەواری سەرێکانی، بە نیگەرانییەوە لەو هەواڵەی کە رەنگە لە هەر ساتێکدا تورکیا ئۆپەراسیۆنی سەربازیی دەستپێبکات، دەڵێ ” ترسمان هەیە ئەگەر تورکیا هێرش بکاتە سەر ناوچەکە هەرگیز نەگەڕێینەوە زێدی خۆمان.”
ئەوکە سەرۆکی خێزانێکی نۆ کەسە، دەشڵێت: “ئەوان بوونە هۆی ئاوارەبوون و وێرانکاریی، ئێستاش هەوڵدەدەن ناوچەیەکی دیکە داگیر بکەن”.