دەستەی تەندروستی رۆژئاوای كوردستان هێرشەکانی تورکیا بۆ سه‌ر بنكه ته‌ندروستییەکان شەرمەزار ده‌كات
قامشلۆ – نۆرس پرێس
دەستەی تەندروستی هه‌رێمی جه‌زیرێ له رۆژئاوای كوردستان هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر نەخۆشخانەی تل ره‌فعه‌ت شەرمەزار دەکات و داوای لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ده‌كات بێ ده‌نگ نه‌بن له‌سه‌ر ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی توركیا له‌دژی مرۆڤایه‌تی پێی هەڵدەستێت.
دەستەی تەندروستی لە شاری قامشلۆ، لە بەیاننامەیەکدا رایگه‌یاند، “بەئامانجگرتنی نەخۆشخانەی تل ره‌فعه‌ت شەرمەزار ده‌كه‌ین کە ژمارەیەکی زۆری کارمەندانی نەخۆشخانەكه‌ی بە سەختی بریندار بوون”.
راشیانگه‌یاند،”به‌ناوی ده‌سته‌ی ته‌ندروستی هه‌رێمی جه‌زیرێ و لیژنه‌ی ته‌ندروستییه‌كان و مانگی سوری كوردیەوە، به‌توندی سەرکۆنەی ئه‌و هێرشه تیرۆریستییانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌كه‌ین”.
هه‌روه‌ها داوا لە هەموو رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوی تەندروستی جیهانی و هێزەکانی هاوپەیمانان کرا، كه لەبەرامبەر ئەو هێرشانە بێدەنگ نەبن و ئەم کۆمەڵکوژییه قبوڵ نەکەن و بەشێک نەبن لەو هێرشانەی ده‌كرێته سه‌ر رۆژئاوای كوردستان.
هه‌دییه عەبدوڵڵا، جێگری دەستەی تەندروستی لە هەرێمی جه‌زیرێ بە نۆرس پرێسی راگەیاند، “وەک دەستەی تەندروستی ئەم هێرشانەی دەوڵەتی تورکیا سەرکۆنە دەکەین”.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی پێوەرەکانی جەنگ، نابێت نەخۆشخانەکان بكرێنه ئامانج، چونکە نەخۆشخانەکان شوێنی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشه‌كانن.
هه‌دییه گوتی، “ئەمە یەکەمجار نییە، بەڵکو زۆرجار دەوڵەتی تورکیا بنكه‌ی ته‌ندروستی و نەخۆشخانەکانی رۆژئاوای كوردستانیان کردووەتە ئامانج، هەروەها ئەو هێرشانە سەرکۆنە و شەرمەزار دەکەین و داوا لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ده‌كه‌ین بێده‌نگ نه‌بن له‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێته سه‌ر رۆژئاوای كوردستان.