کارەکانی هەشتەمین فێستیڤاڵی چیرۆکی کوردی کۆتاییهات
قامشلۆ – نۆرس پرێس
خوێندنەوە و نووسین بە زمانی دایک (کوردی) لە ڕۆژئاوای کوردستان
جێگای بایه‌خێكی زۆره، لە منداڵەوە تا نووسەرانی گەورەی كورد لە ڕێگەی نووسینەوە بە زمانی کوردی هەستەکانیان دەردەبڕن.
یه‌كێتی نوسه‌رانی كورد له ڕۆژئاوای كوردستان، هه‌شته‌مین ڤیستیڤاڵی زمانی كوردی‌یان له له پاركی خوێندنه‌وه‌ی شاری قامشلۆ به به‌شداری 21 نووسه‌ری كرده‌وه.
چیرۆک‌نووس ئەڤین یوسف بە نۆرس پرێسی ڕاگه‌یاند “بە یەکەم چیرۆکی زمانی کوردی بە ناوی “پێڵاو” کە چیرۆکێکی سەرگەرمییە، بەشداریم لە هەشتەمین فێستیڤاڵی چیرۆکی کوردی‌دا کرد.
ئەڤین دەڵێت، “نووسه‌ری کورد هەستەکانی خۆی بە نووسین كوردی دەردەبڕێت، هەرچەندە هەموو چیرۆکەکانم بە زمانی عەرەبی بوون، بەڵام ئەمجارە به‌زمانی كوردی ئه‌و چیرۆكه‌م نوسی، تا لە فێستیڤاڵی چیرۆکی کوردی‌دا به‌شداری بكه‌م”.
ئەڤین هەروەها وتی، “تەوەری چیرۆکەکەم باسی له ململانێ و ڕق و کینەییهكای ناو مرۆچهكان ده‌كات، مه‌به‌ستیشم له‌و چیرۆكه‌ش نه‌هێشتنی ئەم ڕق و کینەیەی نێوان کورد.
ئاناهیتا سینۆ نووسەر ناوچه‌ی سه‌رێ كانیێ له ڕۆژئاوای كوردستان گوتی”چیرۆکەکەم بۆ هەشتەمین فێستیڤاڵی چیرۆکی کوردی بەناوی ئۆرهانە، ئۆرهان کەسێکی خەڵکی سەرێکانی بووە و کەسێکی شێت بووە، بەڵام زۆر خۆشەویست بووە لەلایەن خەڵکی سەرێکانی، به‌ڵام به‌داخه‌وه له كاتی داگیركردنی شاره‌كه‌مان له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به توركیا كوژرا.
هەروەها وتی، “لە کەسایەتی ئۆرهاندا، ساتەکانی شەڕ و ئازارەکانی گەلەکهمانم، كه چه‌ندین ساڵه به‌هۆی زمانی كوردی له هه‌رجوار پارچه‌ی كوردستان كورد سه‌ركۆت ده‌كرێت، به‌ڵام ئێمه‌ی كورد به‌خۆڕاگری ده‌مینێینه‌وه و به‌به‌رده‌وام به‌زمانی كوردی ده‌نوسین.
ئاماژەی بەوەشکرد، “لەو ٢١ نووسەرەی بەشدارییان له‌و فێستیڤاڵه کردووە، چیرۆک و چیرۆکی فانتازیا و کۆچ و خۆشەویستی و چه‌ندین چیرۆكیتر هەن”.
ره‌دوان محمه‌د، ئەندامی دەستەی نووسەرانی کورد ڕایگەیاند، “یەکەم فێستیڤاڵی چیرۆکی کوردی لە ساڵی 2014 بەڕێوەچوو، ئەمساڵیش هەشتەمین فێستیڤاڵی چیرۆکی کوردییە، ٢١ چیرۆک و نوسه‌ر لە ڕۆژئاوای كوردستان بەشدارییان لە فێستیڤاڵەکەدا کردووە، جیاوازیی ئەمساڵە”. ئەوەیە کە فێستیڤاڵەکە پێشبڕکێی پرسیار و وەڵامی تێداپیه.وە دیاری هەیە و ئەم فێستیڤاڵە بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.