داڕمانى بەهاى لیرەى سووریی بەرامبەر بە دۆلارى ئەمریکى، بازاڕى ئیدلبى ئیفلیج کردووە
لە کەمپەکانی ئەتمە بۆ ئاوارەکان لەسەر سنووری سوریا و تورکیا لە باکوری ئیدلب، ئەمجەد یاسین بەم دواییانە ناچارکرا دوکانەکەی دابخات، کە تاکە سەرچاوەی داهاتی بوو بەهۆی ئەو زیانە گەورەیەی دوای داڕمانی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بۆ نزمترین ئاستی لە چەند رۆژی رابردوودا روویدا.
لە سەرەتای ئەم مانگەوە لیرەی تورکی بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە، ئەمەش یەکەم دابەزینی لەو جۆرەیە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی، هەروەک لە بازاڕەکانی ئیدلب تۆمارکرا تاوەکو کۆتایی هەفتەی رابردوو، 23.8 بۆ فرۆشتن و 23.4 بۆ کڕین، بەپێی ئەو بەیاننامەیەی کە لەلایەن یەکێتی گۆڕینی پارەوە لە ئیدلب بڵاوکراوەتەوە.
ئەمەش دوای ئەوە بوو کە 21 لیرەی سوریی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بوو، ئەم داڕمانە کاریگەری لەسەر بازاڕەکانی ئیدلب دروستکردووە، ئەمەش بۆتە قەیران بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەکان و گۆڕانی ئاڵوگۆڕی دراو.
ئەمجەد یاسینی تەمەن 35 ساڵ، ئاوارەیەکی گوندی حەما لە کەمپی ئەلجەزیرە نزیک شارۆچکەی ئەتمە لە باکوری ئیدلیب، بە نۆرس پرێسی راگەیاند، دوکانەکەی بۆ ماوەیەکی کاتی داخستووە بەهۆی گۆڕانی نرخی ئاڵوگۆڕ و داڕمانی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی.
ئەمەش بۆ ئەمجەد بووەتە زیانێکی زۆر، چونکە کاڵاکانی بە دۆلاری ئەمریکی دەکڕێت و ناچار دەبێت بە لیرەی تورکی بیفرۆشێت بە کڕیارەکانی، کە نرخەکەی رۆژانە چەند جارێک دەگۆڕێت.
یاسین دەڵێت، قەرز هۆکاری سەرەکی ئەو زیانانەیە کە بەر خاوەن شوێنکارە بازرگانییە بچووکەکان دەکەوێت .
دۆخە سەختەکان
ئاوارەکان لە کەمپەکاندا بەدەست سەختی ژیان و خراپی دارایی دەناڵێنن و زۆربەیان، لەسەر سەبەتەی خۆراک دەژین کە رێکخراوەکان مانگانە دابینی دەکات، چونکە هەموو کەسێک پێداویستییەکانی ماڵەکەی بە لیرەی تورکی قەرز دەکات و قەرزەکانی دەدات کاتێک سەبەتەکە وەردەگرێت و بەشێکی دەفرۆشێت، کە فرۆشیار لێرە لەدەست دەدات بەهۆی جیاوازی نرخی ئاڵوگۆڕ لە نێوان رۆژێک بۆ رۆژێکی تر وەک سەرەتا و کۆتایی مانگ.
ئەو بڕە پارەیەی کە یاسین لەم مانگەدا لەدەستیداوە و بووەتە هۆکاری داخستنی دوکانەکەی، “زیاتر لە 150 دۆلارە و ئەمەش جیاوازییەکە لە ئاڵوگۆڕدا تەنها لە کاتی گەرانەوەی قەرز بووە لەلایەن کریارەکانەوە، لە کاتێکدا ئەوان بە بڕێکی دیاریکراو پێداویستیەکانیان کڕیوە کە لیرە بە 21 لیرە بووە و قەرزەکانیان لە کاتێکدا داوەتەوە کە بە 24 بووە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “بە هەژمارکردنێکی سادە، سێ لیرەی تورکی بۆ هەر دۆلارێک لەدەست دەدەم و کەمترین کڕیار کە قەرزاری زیاتر لە 20 دۆلارە، زۆربەی کڕیارەکانیش بیرۆکەی گۆڕینی فرۆشتنەکە بۆ دۆلار قبوڵ ناکەن یان قەرزەکە بە دۆلار بدەنەوە، ئەگەر ناچاریان بکەیت ئەو کارە بکەن، ئەوا کڕیارەکانت لەدەست دەدەیت، بۆیە بیرۆکەی داخستنی دوکانەکە تاکە شتە کە گونجاوە، هەرچەندە ئەوە هۆکاری بژێوی خێزانەکەم بوو.”
لە حوزەیرانی 2020، حکومەتی باکوری رۆژئاوای سوریا، حکومەتی کاتی سوریا و حکومەتی ڕرگاری لە ئیدلب، گۆڕینی لیرەی سوریایان بە تورکی راگەیاند و نرخی کاڵاکانیان کرد بە لیرەی تورکی، بەهۆی لەدەستدانی بەهای دراوی سوریا بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی، گۆڕانی نرخی ئاڵوگۆڕ و لەدەستدانی یەک لەدوای یەک.
نرخەکان ئێستا توانای کڕینی ئەمیر مەحمودی تەمەن 39 ساڵ تێدەپەڕێنن، کە ئاوارەیەکی خەڵکی جەبەل ئەلزەویەی باشوری ئیدلبە، چونکە بتڵێک غاز ئێستا نزیکەی 320 لیرەی تورکی (115 هەزار لیرەی سوریی) تێدەچێت، لە کاتێکدا کرێی رۆژانەی لە کارەکەی لەسەر زەوی کشتوکاڵی لە 50 لیرەی تورکی زیاتر تێناپەڕێت، چونکە ناچارە بۆ ماوەی زیاتر لە هەفتەیەک کار بکات بۆ ئەوەی بتوانێت بیکڕێت ئەگەر هیچی تر نەکڕێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، خێزانەکەم لە حەوت کەس پێکدێت، دوای کەمکردنەوەی کێشی کونگێکی هەویری نان بۆ 450 گرام، رۆژانە خێزانەکەم پێویستی بە شەش گونکی هەویری نان هەیە بە نرخی 30 لیرەی تورکی، بەو پێیەی سێیەکی ئەو کرێیەی کە بەدەستی دەهێنم تەنها دەتوانم نانی پێبکڕم، بەشی کڕینی کیلۆیەک تەماتە و کیلۆیەک باینجان ناکات”.
لە راستیدا، ئەگەر بارودۆخەکە بەو شێوەیە بەردەوام بێت، دەتوانم دڵنیاتان بکەمەوە کە زۆربەی خەڵک دەبێت دەرۆزە بکەن.”
“حکومەتی رزگاری خەڵک بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکاردەهێنێت”
مەحمود، حکومەتی رزگاری تۆمەتبار دەکات بەوەی لە ئیدلب روودەدات و دەڵێت: “دەبینین حکومەت ئەو کەسەیە کە دابەزینی لیرەی تورکی بەکاردەهێنێت بۆ بەرزکردنەوەی نرخەکان لەسەر خەڵک و لە هەمان کاتدا هیچ ڕێوشوێنێکی نەگرتۆتەبەر بۆ کەمکردنەوەی دەستکاریکردنی نرخەکان لەلایەن بازرگانەکانەوە و کۆنترۆڵکردنیان لەسەر هەندێک کەرەستە و کاڵای بنەڕەتی.”
عەبدول باری حاج ئەحمەد خاوەنی کۆگایەکی خۆراکە و بە جوملە شت دەفرۆشێت لە شاری ئیدلب بە نۆرس پرێسی راگەیاند، بازاڕەکان بەگشتی بۆ ماوەی نزیکەی دوو هەفتەیە وەستاون بەهۆی دابەزینی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکی.
وەک خاوەنی فرۆشگایەک، ناچار دەبێت هەموو کاڵاکانی بە دۆلاری ئەمریکی بفرۆشێت، هەرچەندە ئەمە کاریگەری لەسەر ئەو نییە ئەگەر نرخی لیرەی تورکی بەرزبێتەوە یان دابەزێت، بەڵام کاریگەری لەسەر ئەو کڕیارانە دەبێت کە بە دۆلاری ئەمریکی لێی دەکڕن و بە لیرەی تورکی دەیفرۆشن، چونکە زۆربەی ئەو کاڵایانە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا زیانێکی گەورەیان بەرکەوتووە، بەتایبەتی لەو کاتەوەی کە زۆربەیان کەل و پەل بە قەرز دەفرۆشن.
حاج ئەحمەد ئاماژەی بەوەدا کە بەردەوامبوونی دابەزینی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار بە گشتی نەهەمەتیەکانی دانیشتوانی ناوچەکە زیاتر دەکات، بەتایبەتی کە زۆربەیان بە لیرەی تورکی موچە وەردەگرن و هەمووان دەزانن کە کرێ بە بەراورد لەگەڵ نرخی دۆلار لە ئێستادا بە هیچ شێوەیەک جێگیر نییە، لە کاتێکدا نرخەکان لە هەموو دابەزینێکی لیرە بەرامبەر دۆلار بەرز دەبنەوە.