“ئەبو حسێن” هەرچەندە تەمەنی تەنها 17 ساڵە و هێشتا ژیانی هاوسەرگیری پێکنەهێناوە، بەڵام بەم ناوە بانگدەکرێت، ئەبو حسێن بڕیاریدا پڕۆژەی تایبەتی خۆی دابنێت، بۆ ئەوەی خێزانەکەی خۆشگوزەران بکات، لە کاتێکدا کە ناوچەکەی خۆی (پارێزگەی ئیدلب) بە دۆخێکی خراپی ژیانکردن و ئابووریدا تێدەپەڕێت.
چەند ساڵێک پێش ئێستا “ئەبو حسێن” دوای ئەوەی لە شارۆچکەی کفرومای باشووری ئیدلبەوە بۆ شارۆچکەی باتبۆ لە باکووری ئیدلب ئاوارە بوو، ناچار بووە واز لە خوێندن بهێنێت.
بەڵام ئەبو حسێن، بریاریدا بۆ دابینکردنی خەرجی خێزانێکەی پشت بەخۆی ببەستێت، بۆیە کۆشکێکی بچووکی بۆ فرۆشتنی شەربەت (تەمەر هند و شەربەتی مێوژ) لە سەر ڕێگەی دەروازەی باب ئەلهەوا لە سەر سنوری تورکیا کردەوە.