منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجە لە رۆژئاوای کوردستان پێویستیان بە پشتیوانی ماددی هەیە
نالین عەلی – نۆرس پرێس
مەها دەستی دەستی کوڕە 13 ساڵانەکەی بەناوی محەممەد بۆ گرتووە تاوەکو نەهامەتییەکانی کەمبکاتەوە، پاش ئەوەی ئەوەی ساڵێک و سێ مانگ لەمەوبەر بینایی چاوەکانی لەدەستدا بەهۆی تووشبوون بە شێرپەنجەی خوێن.
مەها ئەحمەدی تەمەن 40 ساڵ، خەڵکی گوندی خەراب باجاری سەر بە شاری مەعبادە لە گوندەواری قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستان و دەڵێت: “نزیکەی سێ ساڵ لەمەوبەر محەمەد تووشی شێرپەنجەی خوێن بووە، ناچاربووم لە شام چارەسەرەکانی بۆ وەربگرم.”
بەڵام لەئەنجامی سەختی نەخۆشیەکەی و کەمدەرامەتی ئەو دایکە بۆ وەرگرتنی چارەسەر لە کاتی خۆیدا، کوڕەکەی نزیکەی ساڵێک و سێ مانگ لەمەوبەر بینایی لەدەستدا و ئێستا شپێویستی بە چاندنی خانەی چاو هەیە بۆ ئەوەی بتوانێت دووبارە بینایی بۆ بگەڕێتەوە.
ئەو دایکە بە نۆرس پرێس گووت: “پزیشکانی شام پێیان راگەیاندین کە نەشتەرگەرییەکەی محمد تەنها لە ئەڵمانیا بە سەرکەوتووی ئەنجامدەدرێت، هاوکات گوتیشی باری داراییان رێگەیان پێنادات تێچووی گەشت و چارەسەرکردن لە ئەستۆ بگرن، بەتایبەتی کە ئەو دایکە هیچ دەوامێکی نییە و هاوسەرەکەشی کۆچی دواییکردووە”.
لە سەرەتای کردنەوەی سەنتەری فەرەح بۆ کات بەسەربردنی منداڵانی تووشبوو بە نەخۆشی شێرپەنجە لە شاری مەعبدە، مەها ناوی کوڕەکەی لەنێو سەنتەرەکەدا تۆمار کردووە، بە مەبەستی تێکەڵبوونی زیاتر لەگەڵ منداڵان و کەمکردنەوەی ئازار و نەهامەتییەکانی.
ئەم دایکە تەمەن 40 ساڵە، فرمێسکەکانی راگرتووە دەڵێت: “هەر 15 بۆ 20 رۆژ جارێک لەگەڵ محەمەد دەچم بۆ شام بۆ ئەوەی دەرمانە کیمیاییەکان وەربگرێت. پزیشکان دەڵێن باری تەندروستی بەرەو خراپتر دەچێت و پێویستە بە زووترین کات نەشتەرگەری بۆ چاوەکانی ئەنجامبدرێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “لێرە کەس پشتگیری ناوەندەکە ناکات، نە لایەنە بەرپرسەکان و نە رێکخراوەکان و تەنانەت دانیشتوانی ناوچەکەش، ئەوان تەنها بەڵێنی هاوکاری دەدەن بەبێ هیچ جێبەجێکردنێک، چارەنووسی منداڵەکانمان چییە؟
دایکەکە خواستی خۆی بۆ پاڵپشتی سەنتەرەکە دەردەبڕێت، “بۆ ئەوەی ئێمەش بتوانین پاڵپشتی و چارەسەری منداڵە نەخۆشەکانمان لە هەرێمەکەدا بکەین”. وە بە دەنگێکی خەمۆکی دامرکاندەوە دەشڵێت: “کوڕەکەم تەنیایە، هیوادارم پێش ئەوەی درەنگ بێت چارەسەری بۆ بکرێت.”
عیدیە ئەلعەلی تەمەن 40 ساڵ، دانیشتووی تەل کوچەر، هاوبەشی ئازارەکانی پێش خۆی دەکات و دەڵێت: “هیچ پشتیوانییەک بۆ منداڵانی شێرپەنجە لەو ناوچەیەدا نییە”.
ئەو خانمە کچێکی هەیە بە ناوی ریهاب کە تەمەنی (8 ساڵ)ە و تووشی شێرپەنجەی چاو بووە و پێویستی بە چارەسەری درێژخایەن و چاودێری هەیە لە نەخۆشخانەکانی شام و دەڵێت:” دۆخی ژیانمان رێگەمان پێنادات هیچ بکەین”.
عیدیە گلەیی لە نەبوونی پاڵپشتی دەکات، “هیچ پشتیوانییەک بۆ منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجە لە ناوچەکەدا نییە، ئەمەش ناوەندەکانی نیگەرانی ئەوان، چارەنووسی منداڵەکانمان چییە؟
لینا میرزا، بەڕێوەبەری سەنتەری فەرەح بۆ منداڵانی شێرپەنجە، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ نۆرس پرێس، روونیکردەوە، “سەنتەرەکە پڕۆژەیەکی مرۆیی تایبەتە کە پەیوەندی بە هیچ لایەن و رێکخراوێکەوە نییە. سەنتەرەکە ئازادە و وابەستەیە”.
سەنتەرەکە نزیکەی ساڵێک لەمەوبەر کراوەتەوە، دوای ئەوەی لە ماوەی حەوت ساڵدا بە هەوڵی کەسی دامەزراوە.
بەڕێوەبەری سەنتەرەکە ئاماژە بە نەبوونی سەنتەرە تایبەتەکان دەکات کە تایبەتن بە منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجە لە ناوچەکەدا، ” بۆیە ئەم سەنتەرەم کردۆتەوە، کە بە پلەی یەکەم پەیوەندی بە چارەسەری دەروونییەوە بۆ منداڵان و دابینکردنی چالاکییەکانی کات بەسەربردن بۆ پاڵپشتیکردنیان و نەهێشتنی ئازارەکانیان”.
بەگوێرەی گوتەکانی ئیدارەی سەنتەرەکە، لەسەرەتادا تەنها 5 منداڵ هەبوون، ئەمڕۆش 22 منداڵ هەن، لەنێویاندا منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجە و تالاسیمیا.
سەنتەرەکە پشت بە “بەخشینەکانی کەسانی خێرخوازی دەبەستێت، بەبێ پاڵپشتی و پارەی هیچ لایەنێکی بەرپرسیار، هەروەها ئەو بەخشینانەی کە دەدرێت بە نەخۆشەکان لە سەنتەرەکەدا زۆر کەمن، بەشی خەرجی و تێچووی چارەسەرکردنیان ناکات”.
هەموو منداڵانی ناو سەنتەرەکە، بە گشتی، تووشی شێرپەنجە بوون و پێویستیان بە پاڵپشتی و هاوکاری دەروونی هەیە لەلایەن ئەو ژینگەیەی کە تێیدا دەژین، “و دەبێت دەستی یارمەتیدەریان بدەین”.
بە پێی گوتەی بەڕێوەبەری سەنتەرەکە، ئیدارەکەیان پەیوەندی بە چەند لایەنێکی پەیوەندیدار و بەرپرسی هەرێم و رێکخراوەکانیشەوە کردووە، بۆ ئەوەی پاڵپشتی و هاوکاری بۆ منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجە بکەن، بەڵام هیچ وەڵامێکیان وەرنەگرتەوە.