قامشلۆ – نۆرس پرێس
كتێبخانه‌یك كه هه‌موو شێوه‌زارەکانی زمانی كوردی تێدا ده‌بیندرێت، به‌رده‌وام كتێبی كۆنی كوردی به‌شێوازێكی مۆدێرن ده‌خاته بەردیدی خوێنه‌رانی.
رژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی سوریا، كتێب و زمانی كوردیان قه‌ده‌غه كردبوو، له‌هیچ شوێنێك كتێبی كوردی به‌رده‌ست نه‌بوو، مه‌گه‌ر خوێنه‌ران كتێبه‌كانیان ده‌ستاوده‌ست گواستباوه بۆ یه‌كتری.

دوای راپە‌ڕینی سوریا، كوردانی ڕۆژئاوای كوردستان گرینگییه‌كی زۆریان به زمان و كلتوری كوردیدا، و له ساڵی 2018 كتێبخانه‌یه‌ك كرایه‌وه به‌ناوی كتێبخنه‌ی ئامار، كه تێدا كتێبی كوردی به هه‌موو زاراوه‌كانییه‌وه ده‌خوێندرێته‌وه.
ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی زمانی و كه‌لتوری كوردی پارێزراو بیت و بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو بگوازرێته‌وه.
له كتێبخانه‌كه چگه له زمانی كوردی كتێبی عه‌ره‌بی، توركی و ئینگلیزی هه‌ن، كه وایكردوه زۆر جار نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ش مێژووی كورد بخوێنن.
سەلیم یوسف، بەرپرسی کتێبخانەی ئامار بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، “زانینی مێژوو نه‌ته‌وه‌كان لە خوێندنەوەی کتێبەکانەوە ده‌زاندرێت”.
ده‌شڵێت “فەرهەنگی پەرەپێدانی خوێنه‌ران لە کۆمەڵگەدا کولتوورێکی تایبەتە، بۆیە کاردەکەین بۆ پەرەپێدان و پاراستنی دەستکەوتە مێژووییەکانی كور له كتێبه كۆنه‌كانه‌وه.”.
کتێبخانەکە ٣٠ هەزار کتێب و ١٠ هەزار ناونیشانی کتێبی فەلسەفە و مێژوو و ئەدەب و چیرۆک و ڕۆمان لەخۆدەگرێت.
ئه‌و كتێبخانه‌یه کتێبەکانی لە هه‌رێمی و ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بۆ دێت، به‌شێكیشی لە دیمەشق و لوبنان ده‌هێنێت، بەڵام زۆربه‌ی كتێبه‌كانی له ڕۆژئاوای كوردستان چاپ ده‌كات.
خوێنه‌ران ڕۆژانه ده‌چنه كتێبخانه‌كه بۆ چه‌ند كاتژمێرێك كتێب ده‌خوێنه‌وه، و زیاتر ئاشناده‌بن به مێژوو و شێوه‌زه كوردییه‌كان.
خوێنه‌رێك به‌ناوی ئەلڤین محەمەد، کە هەموو ڕۆژێک سه‌ردانی کتێبخانه‌كه ده‌كات، دەڵێت “لەم كتێبخانه‌یه‌دا هێز و ئارەزووی خوێندنەوەم زیاتر دەبێت، کاتێک پێویستم بە لێکۆڵینەوە یان یارمەتی ده‌بێت، دێمه ئه‌و كتێبخانه‌یه، لێكۆلینه‌وه ده‌كه‌م تا سه‌رچاوه‌كه ده‌دۆزمه‌وه”.

سەرباز عومه‌ر، ڕۆژنامه‌نوسێكی كورده له‌شاری قامشلۆ، دەڵێت “من زۆر حەزم لە خوێندنەوەیە، لە ڕابردوودا زۆر به‌دوای كتێبی كوردیدا ده‌گه‌ڕام و نه‌مده‌دۆزییه‌وه، بەڵام ئێستا له ڕێگای ئه‌م كتێبخانه‌یه‌وه به ئاسانی كتێبی كوردیم ده‌ستده‌كه‌وێت”.
هەروەها ده‌ڵێت ” ئێمه دێینه ئه‌و كتێبخانه‌یه هه‌موو جۆره كتێبێكمان ده‌ستده‌كه‌وێت”.