قامیشلۆ – نۆرس پرێس
له‌و رۆژه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سێماڵكا – پێشخابوور داخراوه تۆرین و خانه‌واده‌كه‌ی بهتامهزرۆوە چاویان له‌سه‌ر ئه‌و ده‌روازه‌یه‌یه.
ده‌روازه‌ی سێماڵكا – پێشخابووری نێوان هه‌رێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستان، له سه‌ره‌تای 2013 بۆ هاوكاری و بارودۆخی مرۆڤ كرایه‌وه، ئه‌و ده‌روازه‌یه هیوایه‌كه بۆ خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستان كه بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی و سه‌ردانی كه‌سوكاریان به‌كاری دەهێنن.

ئه‌و ده‌روازه‌یه هیوای چهرهسهره، بۆ تۆرینی ته‌مه‌ن 7 ساڵان كه له زگماکییەوە بینینی لاوازه، هیوا ده‌خوازێت ئه‌و ده‌روازه‌یه بكرێته‌وه تا بتوانێت جارێكی تر بچێته نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت.
به‌هۆی شه‌ڕ و ململانێی 12 ساڵه‌ی سوریا، پێداویستی پزیشكی له رۆژئاوای كوردستان و سوریا زۆر كه‌م بۆته‌وه، خێزانی تۆرین له چوار ساڵی رابردوو به‌رده‌وام سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان ده‌كرد بۆ چاره‌سه‌ری منداڵه‌كه‌یان، ئه‌وه‌ش یه‌كێك له باشترین رێگاكانی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشه‌كانی رۆژئاوای كوردستان بوو كه له رێگای ئه‌و ده‌روازه‌وه نه‌خۆشه‌كانیان، ده‌نارده هه‌رێمی كوردستان.
سەباح یوسف، داپیرەی تۆرین، بە نۆرس پرێسی راگه‌یاند، “لە دوای لەدایکبوونی تۆرین تووشی ئەم نەخۆشییه بوو، هه‌رچه‌ندە ته‌مه‌نی گه‌وره‌تر بێت تووشی كێشه‌ی زیاتر ده‌بێت له چاویدا”.
راشیگەیاند، “بۆ چارەسەرکردنی چاوەکانی تۆرین، بڕیارماندا لە هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ری بكه‌ین‌و لەماوەی 4 ساڵی رابردوودا بەردەوام سەردانی هه‌رێمی كوردستان‌مان ده‌كرد”.
سه‌باح گوتی: “بەهۆی خراپی دۆخی سوریا ناتوانین سه‌ردانی دیمه‌شق بكه‌ین بۆ چاره‌سه‌ر، پزیشكی تایبه‌تی تۆرینیش له ئۆردنهوه، ماوه ماوه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ پشكنینی بارودۆخی نه‌خۆشه‌كان، له‌و نزیكانه‌ش پێویستە سه‌ردانی پزیشك بكه‌ینه‌وه له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌ر دواكه‌وتین یاخود نه‌مانتوانی بچین، ئه‌وا بارودۆخی منداڵه‌كه‌مان خراپتر دەبێت و کاریگەری لەسەر ده‌روونی دروستده‌كات”.

سه‌باح هیواده‌خوازێت ئه‌و دەروازهیه به‌زووترین كات بکرێتەوە بۆ ئەوەی تۆرین و سەدان نەخۆشی دیكه‌ی وەک تۆرین چاره‌سه‌ره‌كه‌یان وه‌ربگرن له هه‌رێمی كوردستان”.
له‌لای خۆشییه‌وه تۆرینی ته‌مه‌ن 7 ساڵان، كه به‌ده‌ست نه‌خۆشی چاو ده‌ناڵێنێت، ده‌ڵێت: “چاوەکانم ئازاریان هەیە، دەمەوێت دەرگاكان بكرێنه‌وه تاوەکو بچمه نه‌خۆشخانه و ئازاری چاوه‌كانم كه‌م بكه‌مه‌وه “.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، “کاتێک پزیشکەکەم لە ئوردنەوە دێتە هه‌رێمی كوردستان تەنها 3 رۆژ دەمێنێتەوە، بۆیە دەمەوێت سنوورەکە بکرێتەوە بۆ ئەوەی بتوانم سه‌ردانی دكتۆره‌كه‌م بكه‌م”.