مەنبج.. گەڕاوەکانی کەمپی هۆل بەهۆی رێکارە رۆتینییەکانەوە بۆ گەڕانەوەیان بۆ شارەکانیان ئاستەنگیان بۆ دروستبووە

فادی ئەلحسێن – مەنبج

خەدیجە چەند پەرەیەکی پێشکەش کرد تاوەکو لە کەمپی هۆل دەربچێت، بە لەبەرچاوگرتنی نەخۆشیەکەی، بەلەبەرچاو گرتنی دۆخی تەندروستی ئەو ژنە بەساڵاچووە رێگەی پێبدرێت کەمپەکە جێبهێڵێت تاوەکو بچێتە دەرەوە و چارەسەر وەربگرێت، پاش ئەوەی چەندین پشکنین و بەدواداچوون بۆ پرۆسەی رۆیشتنەکەی ئەنجامدراوە. 

خەدیجە شەعبانی تەمەن (63 ساڵ)، بەڕەچەڵەک خەڵکی شاری مەنبجە، رۆژی سێشەممە، 30ی کەمپی ئەلهۆڵی بەجێهێشت و گەیشتە شارەکەی، بەڵام سەری سوڕما کە ڕێگەی پێنەدرا بچێتە ژوورەوە تاوەکو “کەفیلەکەی” هات، ئەمەش جگە لە خاویی راییکردنی رێکارە رۆتینییەکان.

ئەو کەسانەی لە کەمپی هۆلەوەە گەڕاونەتەوە بۆ شاری منبج لە باکوری سوریا، دووشەممەی رابردوو بەڕێکەوتوون، ئێستاش لە قوتابخانەیەک لە کەمپی نوێی رۆژهەڵاتی مەنبەج چاوەڕوانن، بۆ ئاسانکاری و خێراکردنی ڕێکارەکانی پەیوەست بە کەفیل و چوونە ژوورەوەیان بۆ شارەکەیان.

رۆژی سێشەممە، شەعبان لەگەڵ ژمارەیەک ئاوارە لە کەمپی هۆلەوە گەیشتە کەمپی نوێی رۆژهەڵاتی مەنبەج، کە 57 خێزان بوون و ژمارەیان 225 ئەندام بوو، کەمپی هۆلیان بەرەو شاری مەنبج بەجێهێشت کە یەکەمجارە کەمپەکە جیبهێڵن.

ئەو ژنە بەساڵاچووە بە نۆرس پرێسی راگەیاند: بە گەشتێکی ئاسایی کەمپی هۆلیان بەجێهێشتووە، دوای تۆمارکردن و پێشکەشکردنی پەڕاو و بەڵگەنامەکانیان لای ئیدارەی کەمپی هۆل و دەسەڵاتی کاروباری کۆمەڵایەتی و کار لە بەرێوبەرایەتی خۆسەر، دوای نزیکەی پێنج ساڵ .

لە مانگی تشرینی یەکەمی 2020 ئەنجومەنی جێبەجێکاری بەرێوبەرایەتی خۆسەری رۆژئاوایی کوردستان، دوای نێوەندگیری شێخەکانی خێڵ و کەسایەتییە دیارەکان بڕیاریدا هەموو ئەو سورییە ئاوارەبووانەی کە دەیانەوێت کەمپی هۆل بەجێبهێڵن و بیانگەڕێننەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان.

دوای ئازادکردنی چەند کۆمەڵەیەک، لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2022 پڕۆسەی گەڕانەوەی سورییە ئاوارەبووەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان وەستا، ئەمەش لەئەنجامی رووداوەکانی زیندانی ئەلسینا لە حەسەکە.

زەهرا کۆلای تەمەن (39 ساڵ)، هاوشێوەی ئەو ژنە بەساڵاچووە، خەڵکی شاری مەنبجە، کە کەمپی هۆلی بەجێهێشتووە، گلەیی لە سەختی رێکارەکانی پەیوەست بە دەرچوون و گەیشتنیان بۆ شاری مەنبج دەکات، بەتایبەتی کە منداڵێکی هەیە کێشەی تەندروستی بۆ دروست دەبێت و پێویستی بە پشوودان و پزیشکێک هەیە بۆ پشکنینی.

ئەو خانمە بە نۆرس پرێسی راگەیاندووە، لە گەشتەکەدا وەک حاڵەتێکی نەخۆش و کەسانی بەساڵاچوو لەپێناو دایکی ناوی خۆیان تۆمارکردووە، بەڵام دواکەوتوون لە جێهێشتنی کەمپی نوێی مەنبەج، بەهۆی نەبوونی “کەفیل”، هەرچەندە منداڵەکەی دۆخی تەندروستی ناجێگیرە و دووچاری سەرئێشەیەکی توند بووە.

ئەو ژنە هیچ کەفیلێکی نەدۆزیەوە، چونکە برای نەبوو، کەسوکاریشی خۆیانیان لێبێبەری کردووە، هەروەها ترسی ئەوەی هەبوو دۆخی کوڕەکەی لە کەمپی نوێدا تێکبچێت، بەبێ ئەوەی بتوانێت ببیباتە دەرەوە بۆ چارەسەرکردن.

هەروەها مەحمود ئەلخەزری تەمەن (42 ساڵ) کە یەکێکە لە کۆتا دەرچووەکان چاوەڕێی “کەفیل” دەکات بۆ ئەوەی لە کەمپی نوێی رۆژهەڵاتی مەنبەجی دەربچێت.

پیاوەکە گلەیی لە رێکارە رۆتینییەکان دەکات کە پەیوەندییان بە لابردنیانەوە هەیە، هیوادارە ئاسانکارییەک هەبێت کە ماندوێتییان کەمبکاتەوە دوای گەشتکردن بۆ ماوەی سێ رۆژ.

ئەلخەزر هیواخوازە، ژیانی دەرەوەی کەمپەکان “ئاسانتر” بێت، دەڵێت: هیوادارین ژیانی دەرەوەی کەمپەکان قورس نەبێت.

ئەسما رمۆ کە هاوسەرۆکی لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتییە، لە مەنبەج و گوندەوارەکانی، ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم گەشتە لە کەمپی هۆلەوە یەکەم گەشتە لەمساڵدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم کۆمەڵەیە 57 خێزانی تێدابووە کە ژمارەیان 225 ئەندام بوون، ژن و پیاو و منداڵ، کە پەڕاو و بەڵگەنامەکانیان پێشکەش بە ئیدارەی کەمپی هۆل کرد بۆ دەرچوون بەرەو شاری مەنبج.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کاردەکەن بۆ بەڕێوەبردنی کاروبارەکانیان و گەڕاندنەوەیان بۆ ماڵەکانیان.