رەشید محمد یوسفان لە دوکانەکەیدا کە بە یەکێک لە کۆنترین دوکانی پێڵاو قامیشلۆ دادەنرێت، نمایش چەندین جۆری جیاوازی پێڵاو دەکات کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی رابردوو.
ئەم پێڵاوانە بۆ فرۆشتن نین، بۆ نمایشکردنن تەنها بۆ یادی باوباپیران و پیشەسازییە کۆنەکانی وڵاتە.
یوسفان باس لەوە دەکات کە باپیری یەکێک بووە لە کۆنە پێڵاو دروستکەرەکانی حەما و لە ساڵی 1948 لە قامیشلۆ ژیاوە، بۆیە راستەوخۆ لەوێ دەستی بە کارکردن کردووە.