منداڵان کە کاغەزی نووسین دەگۆڕن بۆ دراو و یاری پێدەکەن لە کامپێکی هەڕەمەکیدا کە سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیانی تێدانییە لە باشووری شاری رەققە.
ئەو منداڵانە بەهۆی نەبوونی دەرفەتی خوێندن لە پلەی یەکەمدا ناتوانن ناوی خۆیان تۆمار بکەن لە ناوەندە پەروەردەییەکان، بۆیە لەو ناوچەیەدا ونبوون کە هیچ لە داواکارییەکانیان بەدی ناهێنێت.
نەبوونی پەروەردەی منداڵان وای لەو منداڵانە کردووە کە یاری بەو کاغەزانە بکەن کە ناتوانن بیانخوێننەوە و نازانن چیان لەسەری نووسراوە.
وەک باوکیان دەڵێت “یەکەم و کۆتا قوربانی جەنگەکە منداڵانن”.