پێشانگای تابلۆی هونەری لە قامشلۆی رۆژئاوای کوردستان
قامشلۆ – نۆرس پرێس
له شاری قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان، بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی هونەر و به‌هره‌ی گەنجان، زانکۆی رۆژئاڤا بە هاوکاری لەگەڵ یه‌كێتی رۆشنبیرانی هه‌رێمی جه‌زیرێ، پێشانگایەکی وێنه و شەوێکی شیعری‌یان بۆ خوێندكارانی زانكۆ رێكخست.
له پێشه‌نگاکەدا چه‌ندین تابلۆ و وێنه نمایش كران كه سه‌رجه‌میان خوێندكاره‌كانی زانكۆی رۆژئاوا به شێوازێكی مۆدێرن دروستیان كردبوو.
هەروەها شه‌وێكی شیعری‌یان بۆ خوێندكاران رێكخست كه شیعری كوردی و عه‌ره‌بی تێدا خوێندراوه، شێعره‌كان له‌لایه‌ن رۆشنبیرانی ناوچه‌كه‌وە ستایش كران.

ئه‌ناهیتا سینۆ، هاوسەرۆکی یەکێتی رۆشنبیرانی هەرێمی جه‌زیرێ بە نۆرس پرێسی راگەیاند، “ئەمە یەکەمجارە پێشانگایه‌كی لەم شێوەیە رێکدەخەین بۆ ئه‌وه‌ی هونەر و بەرهەمی گەنجان بەرەوپێشببردرێت، بێ گومان”تا کارەکان زیاتر و فراوانتر بن، چالاکیی و دەستپێشخەرییەکانمان زیاتر دەبن.”
راشیگه‌یاند، “بەرهەمی گەنجانی وڵاتەکەمان هیوای داهاتوومانە، هەر بۆیە دەستپێشخەری و چالاکییەکی لەوانەوە به‌گه‌رمی پێشوازی لێده‌كرێت، هیوادارین له‌داهاتووودا بتوانین كاری هاوشێوه ئه‌نجامبده‌ین.”
هه‌روه‌ها سینۆ گوتی”ئێمه وەک یەکێتی رۆشنبیران، هیوادارین ئه‌م چالاکییانە ببنە رێگەی گەیشتن بە بەرهەمی نوێتر بۆ نه‌وه‌ی داهاتوومان”.
“محه‌مه‌د مه‌لا” خوێندكاری زانكۆی رۆژئاڤا كه وه‌ك شێوه‌كار به‌شداری له پێشانگاكه كردووە، رایگه‌یاند “ویستمان لە رێگەی ئەم پێشەنگایەوە كۆمه‌ڵه‌یه‌كی هونەری لە شاری قامشلۆ دروست بکەین”.
محەمەد گوتیشی “ئەمە سێیەم پێشانگایە كه تابلۆكانم تێدا نمایش ده‌كه‌م، له‌م پێشانگایه‌ش بە 4 تابلۆ بەشداریم کردووە”.
هەروەها رایگەیاند کە “کاتێک بەرهەمەکانمان دەهێنینە ناو کۆمەڵگا، بێگومان دڵخۆش دەبین و لەم جۆرە پێشانگایانەدا هەموو گەنجان دەتوانن بەرهەمەکانیان پێشکەش بکەن”.