کرێکارانی قامشلۆ لە له یه‌كی ئایاردا کار دەکەن
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ له یه‌كی ئایار و به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكاران، له داموده‌زگاكانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری ڕۆژئاوای كوردستان كرایه پشوو.
سه‌ره‌ڕای ئهوجەنگ و گرفت و رووداوانه‌ی كه به‌رۆكی رۆژئاوای كوردستانیان گرتووە، به‌ڵام كرێكاران به‌رده‌وامبوون له كاركردن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه، بۆیه كرێكاران له رۆژئاوای كوردستان به‌دڵخۆشییه‌وه ئه‌و یاده ده‌كه‌نه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وە به‌شێك له كرێكاران به‌هۆی خراپی بارودۆخی ئابوورییان ئه‌م رۆژه وه‌ك رۆژێكی ئاسایی ده‌چنه سه‌ر كاره‌كانیان و له‌سه‌ر كار ئه‌و یادهدهكهنهوه.

عەبد ئەلعەزیز حەسەن كرێكارێكی خه‌ڵكی شاری قامشلۆیه له رۆژئاوای كوردستان و ماوه‌ی 23 ساڵه كرێكاره به‌نۆرس پرێسی راگه‌یاند، “وەک کرێکاران دەمانەوێت پڕۆژەکانی بیناسازی لە شاری قامشلۆ فراوانتر بکرێت، بۆ ئه‌وه‌ی كرێكاری به ئاسانی كاری ده‌ستبكه‌وێت”
گوتیشی، “بێگومان دڵخۆشین بە رۆژی جیهانی کرێکاران، بەڵام بۆ ئێمە هیچ پشوویەک نیه و به‌رده‌وامین له كاركردن”.
ده‌شڵێت ” ئاهه‌نگی بچوك ساز ده‌كه‌ین به‌م بۆنه‌یه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و رۆژه جیاوازبیت لەگه‌ل رۆژه‌كانی دیكه”.
كرێكاریكی دیكه‌ی شاری قامشلۆ به‌ناوی دڵشێر حەسەن، ده‌ڵێت، “رۆژی جیهانی کرێکاران له‌هه‌موو كرێكارێك پیرۆزده‌كه‌م و هیوادارم باڵه‌خانه‌كانی وڵاتەکەمان بگەنە ئاستێکی باش و جوان”.
ئاخین عەلی كرێكاریكی دیكه‌یه، ده‌ڵێت “ئێستا به‌دوای كاره كاتییهكانمان ده‌گه‌ڕێن، ئێمه ده‌مانه‌وێت كاری به‌رده‌وامیمان بۆ دابین بكرێت، چونكه ئه‌و رۆژەی كارمان دەسکەوێت ئه‌وه جه‌ژنمانه”.