دێرەزوور.. بەرێوبەری خۆسەری و کاریگەیرییەکانی لە بەدیهێنانی مافەکانی ژناندا
دێرەزوور – نۆرس پرێس
عەلیا گوتی: “ژن لێرە بێ بەها کراوە، گۆشەگیری کراوە”، ، کاتێک پرسیارمان لەبارەی دۆخی ژنانانەوە لە دێرەزوور لە سەردەمی کۆنترۆڵکردنی دەوڵەتی ئیسلامی “داعش”دا لێکرد.
عەلیا ئەلڕەجەب (38 ساڵ) دانیشتووی گوندی “ئەلسەعوە” کە 16 کم لە خۆرئاوای دێرەزوورەوە دوورە، دەڵێت، ماوەی کۆنتڕۆڵکردنی داعش بەسەر دێرەزووردا “زۆر قورس بووبۆ ژنان. “
داعش بۆ ماوەی نزیکەی شەش ساڵ کۆنتڕۆڵی دێرەزووری کرد، پێش ئەوەی لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە شکستیان پێبهێنرێت، لە دوایین پێگەی بەهێزی خۆیەوە لە باغۆز و لە سەرەتای ساڵی 2019.
ئەو رێکخراوە بە درێژایی دەسەڵاتی خۆی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و پێشێلکردنی مافی مرۆڤی ئەنجامدا، بەبێ ئەوەی هیچ رەچاوی مافەکانی ژنان بکات، کە لە سەردەمی حوکمڕانییدا، کە بە لاوازترین ئاست مامەڵەیان لەگەڵ کراوە.
عەلیا ئاماژە بەوە دەکات کە ژنان لە زۆرینەی مافەکانیان بێبەش کراون، لە خوێندن، لە هەڵبژاردنی مێرد، لە سەفەر و کار.
کاری ئافرەتان سنووردار بوو بە کاری ماڵەوە و هەندێک پیشەی وەک پەرستاری و فێرکردنی ئایین بە کچان لە مزگەوتەکاندا.
لە سەردەمی کۆنترۆڵکردنی داعشدا، ژنان بەدەست کەمتەرخەمی و جیاکارییەوە دەیانناڵاند و بە گوتەی ئەو ژنە، هیچ پێگەیەکی کۆمەڵایەتییان پێنەدەدرا.
بەڵام دۆخەکە دوای دامەزراندنی بەڕێوبەری خۆسەر گۆڕا، کە یارمەتیدەر بوو بۆ هۆشیارکردنەوەی ژنان لە مافەکانیان، تاڕادەیەک، بەو پێیەی ژنان تەنیا لە سەردەمی “داعش”دا ئازاریان نەچەشتووە، بەڵکو ژنان لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتدا بەردەوام بەدەست ئەنجامی داب و نەریت و چەسپاندنی کولتووری عەیب و شەرمەزارییەوە، دەناڵێنن.
ژنانی دێرەزوور بەهۆی کاریگەریی داب و نەریتی و سەختی زاڵبوون بەسەریاندا و رەتکردنەوەی ئەو کەسانەی کە هەوڵی زیانگەیان پێگەیاندنیان دەدەن یان لەو چوارچێوەیەی کە بۆ ژنان دانراون، دەناڵێنن.
سەباح ئەلیاسین (44 ساڵ) دانیشتووی شاری موحەیمیدە، 12کم رۆژئاوای دێرەزوور، پیشەی مامۆستایە، باس لەوە دەکات کە زۆر ئازاری چەشتووە تا توانی بنەماڵەکەی رازی بکات بۆ تەواوکردنی خوێندنی.
دەشڵێت، سەردەمی “داعش” وەک زیندانێک بوو بۆ ژنان، لەڕووی بێبەشکردن و مامەڵەی خراپ و هاوسەرگیری زۆرەملێ لە تەمەنێکی بچووکدا.
جگە لە “حیسبە” کە بە دوای ژناندا دەگەڕان و لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکردن لەسەر جلوبەرگەکانیان و لێدانیان لە شەقامەکان و شێوازی ترساندنیان بۆ دادەڕشتن.
بەڵام بە گوتەی “سەباح” لە سەردەمی بەڕێوبەری خۆسەردا دۆخەکە گۆڕا و دۆخی ژنان “بە شێوەیەکی ڕیشەیی” گۆڕا، لە ڕووی پێشکەشکردنی پشتیوانی و بەشداریکردنی ژنان لە لایەنە جیاوازەکانی ژیان و پێدانی مافەکانیاندا.
ریم ئەلعادل (33 ساڵ)، خەڵکی گوندی “حمارئەلکەسرە”، 20 کم رۆژئاوای دێرەزوور، هەمان شت پشتڕاست دەکاتەوە، کە بەڕێبەری خۆسەر پێگەیەکی فراوانی بە ژنان بەخشی، ئاماژە بە کارەکانی ژنان لە بواری راگەیاندندا دەکات، کە بۆ دەیان ساڵ لە لایەن پیاوانەوە قۆرخ کرابوون.
ئەو ژنە میدیاکارە پێی وایە بەڕێوبەری خۆسەر لە چەندین بواردا دەرفەتی بە ژنان بەخشیوە، ئەمەش هانی داون کە کۆتی “کۆنەپەرستییەکانی پیشەیی” بشکێنن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ژنان، لە سەردەمی بەڕێوبەری خۆسەردا، “توانیان پێگەیەکی باڵا لەڕووی کۆمەڵایەتی و سیاسییەوە وەربگرن، ئەمەش وایکردووە ببنە سەرکردەی سیاسی و بڕیاردەر، لەڕێگەی بیرۆکەی هاوسەرۆکایەتییەوە”.
فاتیمە ئەلحوسێن کە هاوسەرۆکی کۆمیتەی ژنانە لە دێرەزوور، هاوڕایە لەگەڵ کەسانی پێش خۆی کە ژنان لە دێرەزوور پەراوێزخرابوون بۆ دەیان ساڵ، بابەتەکەش تەنیا لە رێکخراوی “داعش”دا سنووردار نەبووە، وەک داب و نەریتی و نەریتەکانیش توند و سەخت بوون بۆ تێپەڕاندن.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەوەی بەڕێوبەری خۆسەر هاتە دێرەزوور، “ژنان پێگەیەکی دیاریان پێدرا، هەروەها بواری بەشداریکردن لە بوارەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی و پراکتیکیدا واڵاکرا بۆیان.”
ئەلحوسێن دەشڵێت: “لەماوەی ساڵانی رابردوودا لیژنەی ژنان پاڵپشتی تەواوی ژنانی کرد، هەروەها کاریان کرد بۆ ئەوەی دووبارە تواناکانیان بنیات بنێنەوە، ئەمە جگە لەوەی چەند پرۆژەیەکی بچووکیان دامەزراندووە بۆ ئەوەی دووبارە ژنان لە بواری کاردا تێکەڵ بکرێتەوە، سەرجەم مافەکانیان وەربگرنەوە”.