هەولێر.. دووەم کۆنسێرتی “هیوا و هێز بۆ منداڵانی تووشبووی شێرپەنجە”
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاوی هاووڵاتییان، دووەم کۆنسێرتی “هیوا و هێز بۆ منداڵانی تووشبووی شێرپەنجە”لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.
کۆنسێرتەکە ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی، 28ی نیسانی 2023، لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا ده‌ستیپێكرد و بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام بوو،و ژمارەیەک هونەرمەندی هەر چوار پارچەی کوردستان بە مەبەستی کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاریی دارایی بۆ تووشبووانی شێرپەنجە بەشدارییان لە کۆنسێرتەکەدا کرد و بڕیاره داهاتی كۆنسێرته‌كه بۆ تووشبووانی شێرپەنجە تەرخانبكرێت.

هونه‌رمه‌ند، خێرۆ عه‌باس، به‌نۆرس پرێسی راگه‌یاند،” ئه‌و كۆنسێرته، كۆنسێرتێكی تایبه‌ت بوو چونكه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاریی بوو بۆ منداڵانی توشبووی شێرپەنجە، هیوادارم توانیبێتمان دڵی ئه‌و منداڵانه خۆش بكه‌ین،چونكه منداڵ داهاتووی ئێمه‌یه.”
عه‌باس راشیگەیاند، كوردستانیش ئێستا له‌ناو گروپی جیهان دایه له نه‌خۆشییه‌كانی شێرپەنجە، بۆیه بۆ ئێمه جیاوازی نیه كه ئه‌و نه‌خۆشه كورده، توركە ، عه‌ره‌به یاخود ئێرانیه، لای ئێمه گرنگە كه هاوكاری هه‌موو منداڵانی جیهان بكه‌ین.