هەڵمەتێکی توورەیی بەرفراوان دژی نرخی گەنم… “لەناوبردنی”ی کشتوکاڵ و هاندانی هاوردەکردن

دیمه‌شق – نۆرس پرێس

حکومەتی سوریا نرخی گەنم و جۆی دەستنیشانکرد، نرخەکەش بەدڵی جوتیاران نییە، بۆیە تووڕەییەکی زۆر لە نێوان جوتیارەکان سەریهەڵداوە.

زۆرێک لە جووتیارانی کە نۆرس پرێس ڕاپرسیی لەگەڵیان کردووە، دەڵێن کە حکومەت کاردەکات بۆ “لەناوبردنی ئەم بەرهەمە” بۆ  کردنەوەی دەرگای هاوردەکردنی گەنمی دەرەوە و لە بەرژەوەندی هەندێک بازرگان، چونکە ئەو نرخەی حکومەت دەستنیشانیکردووە تێچووی پرۆسەی بەرهەمهێنان ناگرێتەوە، هەروەها نابێت نرخەکە کەمتر بێت لە 4500-5000 لیرەی سوری”.

بازاڕی هاوتەریب

 جووتیار حەسەن شاهر، خەڵکی پارێزگای حەمایە، بە نۆرس پرێسی راگەیاند، ئەم نرخە بازاڕێکی هاوتەریب دروست دەکات و دەبێتە پاڵنەر بۆ ئەوەی جارێکی دیکە گەنم هاوردە بکاتەوە، شتێکی نامۆیە کە حکومەت پێداگری لەسەر نەدانی مافی جووتیاران بکات؟

ساڵی رابردوو نرخی کیلۆیەک گەنم 2000 لیرەی سوری بوو، وە 200 لیرەش پاداشت بوو، بەڵام ئەمساڵ پاداشتەکەیان لە نرخەکاندا جێگیر کرد.

واتە نرخی گەنم بۆ هەر کیلۆیەک بووە 2300 لیرەی سوری ، ساڵی رابردووش هەر دۆلارێک بەرمبەر بوو بە 3000 لیرە، ئێستا هەر دۆلارێک لە نێو بازاردا دەکاتە 7500 لیرەی سوری، هاوکات نرخی یەک لیتر سوتەمەنی “مازۆت” لە 900 لیرەوە بۆ 6000 لیرە بەرزبووتەوە.

هەروەها تێچووی چاندنی یەک دۆنم زەوی لە ساڵی رابردووەوە 35 هەزار لیرە بووە، ئێستاش بۆ 75 هەزار لیرە زیادی کردووە، هاوکات دروێنەی یەک دۆنم لە 50 هەزارەوە بۆ 100 هەزار لیرە زیادی کردووە و تێچووی بووەتە دوو هێندە.

نرخدانانی نائومێدکەر

 ئەندامێکی یەکێتی جوتیاران بە نۆرس پرێسی راگەیاند، تێچووی چاندنی یەک دۆنم یەک ملیۆن و 350 هەزارە، ئێمە هەموو تێچوونێک لە ئەستۆ دەگرین بۆ ئەوەی گەنم بەرهەمهێنن، بەڵام ئەو نرخەی کە حکومەت دەستنیشانیکردوە “نرخێکی نائۆمێدکەرە” چونکە تێچووی بەرهەمهێنان ناگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمە دەبێتە هۆی دروستبوونی بازاڕێکی هاوتەریب بە نرخێکی زیاتر، زیاتر لەو نرخەی کە حکومەت دیارییکردووە، لە ئەنجامدا لایەنە فەرمییە پەیوەندیدارەکان ناتوانن ئەو بەرهەمە لەلایەک وەربگرن و جووتیارێکی زۆریش بۆ ساڵی داهاتوو ئامادە نابن تاوەکو گەنم بچێنن.

هاوکات عامر ئەیوب، خاوەنی بڕوانامەی ئابوری کشتوکاڵی دەلێت، “چۆن نرخی یەک کیلۆ ساوەر شەش هەزار لیرەیە و گەنمیش 2300 لیرەیە؟.

ئەیوب بۆ نۆرس پرێس راگەیاند، نرخی کیلۆیەک قەڕەخەرمان 20 هەزار لیرەی سورییە و ئەوانیش دوو بەرهەمی گەنمن و ئەم نرخە رێی تێناچێت و قبوڵکراو نییە، بەتایبەتی ئەگەر سەرجەم  تێچوونەکان لەبەرچاو بگیرێت، وەک نرخی  4 تایەی تراکتۆرێک دەگاتە 9 ملیۆن لیرە سوری و نرخی بەرمیلێک گازۆیل “مازۆت” بۆ ئاودێری لە بیرە ئارتێزییەکانەوە دەگاتە یەک ملیۆن و 800 هەزار لیرەی سوری، کە هەنها بەشی کارپێکردنی بزوێنەرەکان بۆ 12 کاتژمێر دەکات.

پرۆسەی لەناوبردن

 ئەندازیارێکی کشتوکاڵی لە یەکەیەکی رێنمایی چاندن، ئاماژە بەوەدا کە نرخی یەک پەینی کیمیایی لە بانکی کشتوکاڵی لە ساڵی ڕابردووەوە لە 68 هەزار لیرە بۆ 150 هەزار لیرە بەرزبووەتەوە، لەکاتێکدا لە بازاڕی ڕەشدا نرخەکەی گەیشتووەتە 280 هەزار لیرە.

سەرچاوەیەک دەلێت، حکومەت دروشمی پاڵپشتیکردنی کشتوکاڵ بەرزدەکاتەوە، بەڵام یەکەم لایەنە کە بەشداری لە تێکدانی کشتوکاڵ و پشتگوێخستنی ئاسایشی خۆراک دەکات و رەنگە بۆ بەرژەوەندی تاکەکەسی بێت.

لەنێو کاردانەوە سەرنجڕاکێشەکاندا ئەوە بوو کە ئەکرەم عەفیف شارەزای بواری گەشەپێدان لە پەیجەکەیدا بڵاویکردەوە و دەڵێت: “گەنم بەهای 2300 لیرە، هێشتا کێ چاندنی دەکات؟ لەناوبردنی بەرهەمهێنەران و جووتیارانە بۆ بەرژەوەندی هاوردەکاران و بەرپرسەکانیان و هاوبەشە گەندەڵەکان”.