ژووری هەواڵ – نۆرس پرێس
لەو کاتەوەی سەرکردەیەکی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2023 لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دانی بەوەدانا کە لیستێکیان ئامادە کردووە بەمەبەستی تیرۆرکردنی هێزەکانی هەواڵگری سوریا کە سەر بە بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریان، ئەمەش وایکردووە ترس و دڵەڕاوکێ لە سەرانسەری باکووری سوریادا بڵاوببێتەوە، چونکە ئێستا حکومەتی سوریا دەیەوێت گەورەترین هێزی تیرۆر لەبەرژەوەندی خۆی بەکاربهێنێت بۆ لەناوبردنی ئەو دوژمنانەی کە ماونەتەوە.
یەکێک لە ئامانجە ئەگەرییەکانی رێکخراوەکە، هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)یە کە کوردەکان سەرکردایەتی دەکەن، هەسەدە هێزێکی سەرەکییە لەناو هاوپەیمانی دژ بە داعش، هەروەها لە ناوچەکانی هەسەدە دوو گرتووخانەی چەکدارانی داعش هەیە هەروەها سەدان لەشكر و سەربازی ئەمریکی لە رۆژئاوای کوردستان هەیە، ئەو هێزە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکەن،کار و راوێژیان پێدەکەن.
پشتیوانی ئەمریکا بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات خاڵێکی گرژیی نێوان واشنتۆن و تورکیای هاوپەیمانی ناتۆ بووە. ئەنقەرە، پارتی (هەسەدە) بە درێژکراوەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەزانێت کە لە ناوخۆی تورکیادا چالاکی دەکات، لەلایەن هەردوو وڵاتی ئەمریکا و تورکیاوە بە رێکخراوێکی تیرۆریستی دادەنرێت.
بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا پەیوەندی نێوان ئەمریکا و هەسەدە تێکچووە. لە ساڵی 2019 دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکا هێزەکانی ئەمریکای لە سنووری سوریا کشاندەوە و گڵۆپی سەوزی بۆ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لە دژی هێزە کوردییەکان لە رۆژئاوای کوردستان هەڵکرد.
لە ساڵانی رابردوودا، تورکیا بەردەوام بوو لە بۆردومانکردنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە بەتایبەتی لەرێگەی فرۆکەی بێفرۆکەوان ئەمەش لەکاتێکدا بوو کە واشنتۆن بێدەنگی هەڵبژاردم ئەمەش وایکرد هەسەدە بۆ دەستکەوتنی گەرەنتی ئەمنی روو بکاتە رووسیا و رژێمی سوریا. هەوەها مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات، دەڵێت: “رووسیا لەنێوەندگیری بەردەوامە لەنێوان دیمەشق و هێزەکانی سوریای دیموکرات، ئەمەش وایکرد هێزەکانی حکومەتی سوریا بێنە ئەو ناوچانەی لەژێر دەستی هەسەدە دان و تاوەکو ئارامی و سەقامگیری زیاتر بێت.
پەیوەندی تورکیا و سوریا
لە هەمان کاتدا تورکیاش چاوی لەوەیە لەگەڵ ئەسەد رێککەوتنێک بکات. ئەمەش گۆرانکارییەکی گەورەیە لە سیاسەتی دەرەوەی تورکیا، بە لەبەرچاوگرتنی پاڵپشتیی کۆنی ئەنقەرە بۆ ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە کاتی شەری ناوخۆدا.
ئەمە لەکاتێکدایە لەسەر ئاستی نزم هەندێک دانوستان و گفتوگۆ لەنێوانیاندا روویداوە، ئەمەش ئەگەری هەیە ئەم دانوستانە بۆ ئەو بێت هەندێک گۆڕانکاری ناوخۆیی و سیاسی لە ناوچەکەدا رووبدات، یەکێک لەوانەش هەڵبژاردنەکانی مانگی داهاتووی تورکیایە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، رووبەڕووی توڕەییەکی زۆری شەقام بوویەوە بەهۆی پرسی پەنابەرەکانی سوریا و قەیرانی ئابووری کە لەو وڵاتە روویداوە، لەکاتێکدا پرسی دەکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات، لەناوچەکانی هاوسنووری تورکیا دەمێنێتەوە، ئەمەش وەک یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی ئەردۆغان دەبێت.
جەیمس رایان، بەرێوەبەری توێژینەوە و پرۆگرامی رۆژهەڵاتی ناوەراست لە پەیمانگای توێژینەوەی سیاسەتی دەرەوە. ئاماژەی بەوەشکردووە، “پێموایە یەکێک لە رێگاکانی هەوڵدانی تورکیا بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەسەد، سنووردارکردنی هێزی سوریای دیموکرات بوو، ئەمەش تاکتیکێکی نوێیە کە تورکیا پەنای بۆ ببات چونکە تورکیا نەیتوانی لەرێگەی فشاری سەربازییەوە هێزەکانی سوریای دیموکرات سنوردار بکات.”
ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بوومەلەرزەکەی 6ی شوبات کە ئارەزووی گشتی تورکیای بۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە سوریا زیاتر تێکدا، هەروەها بەهۆی نائامادەیی هاوشێوەی رووسیا و ئەمریکا بۆ هاوکاری لەگەڵ خواستەکانی تورکیا بۆ داگیرکردنی زیاتری خاکی سوریا .
رایان گوتی: “گومانم هەیە هیچ کام لەمانە پێش هەڵبژاردنەکانی مانگی ئایار روونەدات، بەڵام ئەگەر رووبدات، پێدەچێت وەک ئاماژەیەکی خۆبەخشانە لەلایەن ئەردۆغانەوە وەسف بکرێت، کە دەیەوێت خۆی وەک ئاشتیخوازێک لە ئاستی جیهانیدا نیشان بدات. ئاماژەی بەوەشکرد: “کە لەبری ئەوە، ئاماژەیە بۆ کەمبوونەوەی خواست و توانای تورکیا بۆ ئەنجامدانی هەر ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە سوریا.”
پڕچەککردنی داعش
ئەگەر تورکیا موزایەدە لەگەڵ ئەسەد بکات و رێگەی پێبدات باکوری سوریا کۆنترۆڵ بکاتەوە، ئەوا دەکرێت ئەنجامەکە هاوشێوەی ئەوە بێت کە لە دەرعا روویدا. رژێمی ئەسەد دەتوانێت چاوی لە پرچەککردنی چەکدارانی داعش بێت لە رۆژئاوای کوردستان بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزەکانی سوریای دیموکرات، ئەمەش تورکیا رازی دەکات و ئەو دۆستایەتییە بە پاڵنانی هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ دواوە و ئەگەری هەیە ببێتە هۆی هاندانی کشانەوەی ئەمریکاش.
چارڵز لیستەر، ئەندامی پێشووی پەیمانگای رۆژهەڵاتی ناوەراست، ئاماژەی بەوەدا کە ئەسەد پێشینەیەکی گوماناوی هەیە لەبەکارهێنانی گرووپە توندڕەوەکان ئەمەش لەساڵانی هەشتاکانی سەدەی رابردووەوە گروپە جیهادییە سوننەکانی بەهێزکردووە. دوای لەشکرکێشی سەرکردایەتی ئەمریکا بۆ سەر عێراق لە ساڵی 2003، ئەسەد لایەنێک بوو کە رێگە خۆشکەر بوو بۆ چوونە ناوەوەی گروپە توندڕەوەکان بۆ ناو عێراق، ئەمەش هۆکارێک بوو کە داعش دروستببێتەوە.
لە ساڵی 2011ەوە لە نێوان پەرەسەندنی بزووتنەوەیەکی نارەزایەتیدا، رژێمی ئەسەد چەندین جیهادی لە زیندان ئازاد کرد، لەنێویاندا عەمر و عەبسی کە دواتر بوو بە بەرپرسێکی باڵای داعش. رژێمی سوریا لە ساڵانی دواتریشدا چەند کەسایەتییەکی سەرەکی داعشی ئازاد کردووە.
کاریگەری سوریا
ئێستا کە شەرەکە بەرەو کۆتایی دەچێت، چی رێگری لە ئەسەد دەکات کە هەنگاوێکی هاوشێوە بۆ شکستپێهێنانی نەیارەکانی بەکاربهێنێت؟ مەلیک عەبدە، شرۆڤەکاری سوری گوتی: “ئەگەر داعش وەک ئامرازێک بەکاربهێنرێت، ئەوا بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە سەرووی لیستی ئامانجەکانەوە دەبن.”
ناتاشا هۆڵ، هاوکارێکی باڵای پەیمانگای رۆژهەڵاتی ناوەراست لە سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیژی و نێودەوڵەتی رایگەیاند، کشانەوەی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان دەبێتە هۆی کۆچکردنی بەکۆمەڵی هەموو ئەو کەسانەی کە ناتوانن لەژێر کۆنترۆڵی رژێم یان روسیادا بژین.
پێدەچێت ئەمەش باشووری رۆژهەڵاتی تورکیا زیاتر ناسەقامگیر بکات، کە بەهۆی بوومەلەرزە وێرانکەرەکانەوە نزیکەی 50 هەزار کەسی بووەتە قوربانی.
لەم نێوەندەدا، “رژێم” بە تەواوی کۆنترۆڵی سەرچاوە نەوتی و کشتوکاڵییەکانی وڵات و ئەو 10 هەزار لایەنگرانەی داعش لە کەمپەکانی کە لەلایەن هێزەکانی هێزی ئاسمانی ئەمریکاوە بەرێوەدەبرێن، دەگرێتە دەست.
هۆڵ ئاماژەی بەوەکرد، کۆنترۆڵکردنی هەزاران ئەندام و هاوسۆزی داعش کاریگەری رژێمی سوریا لەسەر جیهان زۆر زیاد دەکات نەک تەنها لەسەر وڵاتانی دراوسێ و ئەمەش دەبێتە مایەی نیگەرانییەکی گەورە.