دیمەشق – نۆرس پرێس
بەرەبەیانی یەکەم رۆژی جەژنی پیرۆزی جەژنی رەمەزان، نوێژی جەژن دەکرێت، دایکان لەماڵەوە دەست دەکەن بە ئامادەکردنی نوقڵ و شیرینی بۆ منداڵەکان دەکەن.
چەمکی جەژن بۆ منداڵان پەیوەندی بە جەژنانەوە هەیە، بەو پێیەی گەشتی منداڵان لە بەیانی زووەوە دەست پێدەکات، بە جلوبەرگی جوان و بۆنە خۆشەکەیان و پرچە داهێنراوەکەیان خۆیان ئامادە دەکەن تاوەکو بچنە ماڵی خزم و کەسوکاری و پیرۆزبایی جەژن بکەن وجەژنانە و شیرینی وەربگرن.
هەموو ئەم رێورەسمانە تاوەکو ئێستاش هەر هەن، بەڵام جیاوازییەکی کەمیان هەیە، ئەویش ئەوەیە جەژنانەی تێدایە، وەک چۆن لە نێوان رابردوو و ئێستادا جیاوازییەکی زۆری هەبووە.
جەژنانەکەی عومەری تەمەن (13 ساڵ) ئەوپەڕی 500 یان 1000 لیرە بوو، ئەویش بەپێی توانای دارایی خێزانەکەی ئەگەر بگاتە 3 هەزار لیرە، “بەڵام بەداخەوە هیچمان بۆ ناکات”.
بەگوتەی عومەر، نرخی هەرزانترین یاری بۆتە 7 هەزار لیرەی سوری، یاریی ناو پارکەکانیش هەرزانترین یارییان 1000 لیرەیە، ئەگەریش بیەوێت ئۆتۆمبێلێکی کۆنترۆڵ بکڕێت نرخەکەی دەگاتە 300 هەزار لیرە”ئەم یارییانە بوونەتە یەکێک لە شتە لەبیرکراوەکانمان چونکە کڕینیان زۆر قورسە.”
لەپاڵ بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخەکان لەگەڵ دابەزینی بەهای لیرەی سوری کە لیرە (یەکسانە بە 7700 لیرە بۆ هەر دۆلارێک)، بەمەش جەژن هیچ بەهایەکی نەماوە.
ئەو جەژنانەیەی کە مەیسەی (تەمەن 22 ساڵ) لە دانیشتووی باب ئەلجابییەی دیمەشق وەریگرتبوو 10 بۆ 25 لیرە بوو.
مەیسە بە نۆرس پرێسی گوت:” ئەم جەژنە بۆ ئێمە زۆر نایاب بوو، بەو پێیەی یارییەکانی ناو پارکە گەشتیارییەکان لە 5 بۆ 25 لیرە دەستیپێدەکرد، هەروەها سەرجەم یارییەکان لە 25 لیرە زیاتر نەبوو، لەفەیەکی شاورمەش تەنها 15 بۆ 25 لیرە بوو.
بۆ مەیسە، جەژنانە بەشێکە لە وەدیهاتنی خولیا و ئاواتەکان، کە ئەو گەنجەکە لە منداڵیدا ئاواتی دەخواست بیانکرێت، “پێشتر چاوەرێی جەژنمان دەکرد، جەژنانەمان کۆدەکردەوە، هەرچیمان حەز لێبوایە دەمانکڕی”.
بە بەراورد بە رابردوو، یان وەک چۆن باوکی محەمەدی تەمەن 60 ساڵ بە “کاتە خۆشەکان” ناوی دەبات ئاماژەی بەوەدا کە “جەژنانە لە سەردەمی مندا یەک لیرە بووە، و ئەگەر خێزانەکە توانای دارایی هەبووایە، دەگەیشتە یەک لیرە و نیو یان دوو لیرە” .
دەشڵێت: پێشتر هەموو ئەو شتانەمان دەکڕی کە خۆشمان دەویست، ئەویش لەفەیەکی شاورمە و کۆلایەک بوو بە یەک لیرە دەمانکڕی، هەروەها بە چارەکێک یان نیو لیرە یاریمان دەکرد، باشترین یاریشمان بە یەک لیرە دەکڕی، لە کاتێکی خۆشدا دەژیاین، حەفەت لەم نەوەیەی ئێستا دەخۆین، جگە لە گرانی نرخ و وێرانکاری هیچی دیکەیان لە ژیانیاندا نەبینیووە”.