تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی جه‌ژنی ڕەمەزان لە شاری قامشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان
قامشلۆ – نۆرس پرێس
له‌دوای مانگێك ڕۆژوگرتن ئه‌مڕۆ خه‌ڵكی قامشلۆی ڕۆژئاوای كوردستان، یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانیان كرده‌وه.
جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان جه‌ژنه‌كی ئاینییە موسلمانانه كه 3 ڕۆژ ده‌خایه‌نێت، و له هه‌ر شارێك و وڵاتێكی جیهان به شێوازێكی جیاواز به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له ڕۆژئاوای كوردستانیش به‌و تایبه‌تمه‌ندییه ناسراوه كه سه‌ر له‌به‌یانی یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژندا خه‌ڵك سه‌ردانی گۆڕی شه‌هیدان و كه‌سوكاریان ده‌كه‌ن.

هاوڵاتییه‌كی شاری قامشلۆی ڕۆژئاوای كوردستان به‌ناوی نفوسه حه‌بیب،بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، ” له كاتژمێر پێنجی به‌یانی هەڵدەستین و دەست دەکەین بە نزا و نوێژکردن، دواتر دەچینە گۆڕستان و بۆ سه‌ردانی مردووەکانمان، دواتر ده‌گه‌ڕێینه‌وه ماڵه‌وه بۆ پێشوازی كردن له میوانه‌كانمان.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ” كه منداڵ بووم جه‌ژن جه‌ژن خۆشتر بوو،ئه‌وكات هه‌ر سێ ڕۆژمان به‌خۆشی به‌ڕێ ده‌كرد.
خەدیجە ئەمین، هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی شاری قامیشلۆیە، دەڵێت “شەوێک پێش جه‌ژن خواردن و شیرینی ئامادە دەکەین”.
خەدیجە هەروەها ده‌ڵێت، ” به‌یانیان منداڵه‌كان له ده‌رگه‌مان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی شیرینیان به‌سه‌ر دابه‌ش بكه‌م، به‌وه‌ش منداڵه‌كانی دڵخۆش ده‌بن، هیوادارم هه‌موو موسلمانێك دڵخۆش بن له‌و ڕۆژه‌دا.