كه‌می تێچو وایكردوه جوتیارانی باشوری حه‌سه‌كه رو له چاندنی كونجی بكه‌ن
شه‌دادی- نۆرس پرێس
خدر (37 ساڵ)، جوتیارێکی گونده‌كانی شاری شەدادی-یه له باشوری حەسەکە، لە دە دۆنم زەویەکەیدا لەسەر لێواری ڕوباری خابور وەک یەکەم ئەزمونی خه‌ریكی چاندنی كونجییه.
لە ساڵانی ڕابوردودا جوتیارانی گونده‌كان له باشوری حەسەکە دوای دروێنەکردنی بەرهەمی زستان زەوییەکانیان بە پەتاتە و گەنمەشامی دەچاند.
بەڵام تێچوی زۆری چاندنی ئه‌و دو به‌رهه‌مه، پاڵی بە هەندێکیانەوە ناوه ئەمساڵ چاندنی کونجی بچێنن به‌هۆی كه‌می تێچوه‌كه‌ی بە بەراورد بە بەرهەمەکانی تر.
بەگشتی چاندنی کونجی بە دەست ئەنجامدەدرێت، جوتیارەکە بە دەست تۆوەکە لەسەر زەوی بڵاودەکاتەوە، لە سەرەتای مانگی تەموزی هەمو ساڵێکدا دەستپێدەکات و لە مانگی تشرینی یه‌كه‌م دروێنە دەکرێت.
خدر ئاماژەی بەوه‌كرد، یەک دۆنم لە چاندنی پەتاتە پێویستی بە زیاتر لە 150 هەزار لیرەی سوری هەیە له‌گه‌ڵ ده جار ئاودانی لە وەرزەکەدا.
ئه‌وه‌ش لە کاتێکدایه چاندنی یەک دۆنم کونجی پێویستی بە یەک کیلۆ و نیو تۆ‌و هەیە، نرخی یەک کیلۆكه‌ش 6 هەزار و 500 لیرەی سورییە، بە درێژایی وەرزەکەش تەنها چوار ئاودانی ده‌وێت.
ئەزمونی ساڵح وەک جوتیارانی تر، بۆ بەدەستهێنانی مۆڵەتی کونجیكردن و کەمی ئاو لە ڕوباری خابور گرفتی بۆ دروست ده‌بێت.
نومان عەبدوڵا، هاوسەرۆکی لیژنه‌ی کشتوکاڵ لە شەدادی، هۆکاری پێنەدانی مۆڵەت بۆ نەبونی ئاو لە بەنداوی باشوری حەسەکه گەڕاندەوە.
ئه‌و به‌رپرسه ده‌ڵێت، “ئاوه‌كه به‌ش ناكات و گه‌یشتوه‌ته ئاستی یه‌ده‌گ.”
بەپێی راگەیەندراوێکی پێشوی لیژنەی کشتوکاڵ، بەهۆی گرتنه‌وه‌ی ئاوی روباری خابور لەلایەن تورکیاوە، ئاستی ئاوی بەنداوەکە نزیکەی 640 ملیۆن مەتر سێجا بۆ 120 ملیۆن مەتر سێجا کەمیکردوە.
درێژی روباری خابور (320 كم)ه، سەرچاوەی لە توركیایەو له شاری سەرێكانییەوه دەچێتە ناو خاكی سوریا‌و بە حەسەكەدا تێدەپەڕێت.
ساڵانێکە تورکیا ئاوی ڕوباری خابوری بڕیوە، ئەوەش کاریگەری خراپی لەسەر ئابوری کشتوکاڵ دروسكردوه بەتایبەتی روباره‌كه یه‌كێكه له سەرچاوە گرنگه‌كان بۆ جوتیاران و هه‌ر لە ناوچەی حەسەکەوە تا دەگاتە دێرەزور پشتی پێدەبەستن.
لیژنەكە ئاماری ئەو زەوییانەی بۆ ئەمساڵ بە كونجی چێنراون لەبەردەستدا نییە، ئەوەش بەهۆی نەبونی مۆڵەتەوە.
خدر ساڵح وه‌ك جوتیارانی تر پشت به چاڵاوه ئاوییه‌كانی ناو چه‌می خابور ده‌به‌ستێت بۆ ئه‌و دانی به‌رهه‌مه‌كه‌ی سه‌رباری ئه‌و ئاوه‌ڕۆیه‌ی ده‌ڕژێته ناوییه‌وه.
بۆ ئاودانه‌كه، ساڵح گازوایل لە بازاڕی ئازاد دەکڕێت و بە هه‌ر لیترێكی 1000 لیره‌ی سوری پێده‌دات.
بە وتەی جوتیارانی ناوچەکە، زۆربەیان دوای دروێنەکردنی بەروبومی زستان لەمساڵدا نەیانتوانیوە زەویەکانیان بچێنن، ئەوەش به‌هۆی گرانی تێچوی کشتوکاڵكردن و کەمی ئاو لە روی خابوردا.
لە ماوەی ساڵانی ڕابوردودا لیژنەی کشتوکاڵ لە شەدادی ساڵانە جارێک یان دوجار دەروازەی بەنداوەکەیان بۆ بۆ پاکكردنەوەی رێڕەوی روباری خابور ده‌كرده‌وه، بەڵام دیارنییه ئه‌مساڵ ئه‌و كاره ده‌كه‌ن یان نا.