سەرەڕای گرانی نرخەکان، سورییەکان لە کەمپی هەولێر ئاهەنگی جەژن دەگێڕن

هەولێر – نۆرس پرێس

شیرینی و شوکوڵاتە لە بازاڕی کەمپی “قوشتەپە” بۆ ئاوارەکانی سوریا لە شاری هەولێر داندراوە، کە وەک ئامادەکارییەک بۆ جەژنی رەمەزان، خێزانەکان بۆ کڕینی شیرینی روو لە بازاڕەکان دەکەن.

سەرەڕای گرانی نرخی شیرینی، لەبەر رۆشنایی دابەزینی داهاتی دارایی و نەبوونی هەلی کار، کڕینی شیرینی هێشتا بەشێکە لە خوو و خولیای سورییەکان، کە دوای هاتنیان بۆ وڵاتانی دراوسێ دەیکڕن و لە رۆژانی جەژندا هاوبەشی خواردنی پێدەکەن.

عەبدولعەزیز محەممەد، فرۆشیاری شیرینییە لەناو کەمپەکەدا دەڵێت: “ئەمساڵ نرخی شیرینی و شوکوڵاتە بەرزبووەتەوە، نرخەکەی لە چۆرەک و کێک باشتر بووە، بۆیە خێزانەکان پەنایان بۆ کەمکردنەوەی بڕەکەی بردووە، هۆکارەکەش ئەو بارودۆخە داراییە سەختەی کە هەیە.”

ژنان بازاری کەمپەکەیان قەرەباڵغ کردووە، هەر شیرینییەک کە حەزیان لێیە بۆ جەژن هەڵیدەبژێرن، لەنێویاندا رۆژین عەلی، پەنابەرێکی سورییە، هەندێک شوکولاتە و شیرینی کڕیوە.

رۆژین بە نۆرس پرێسی راگەیاند: “کەش و هەوای جەژن لە کەمپەکەدا جوانە، سەرەڕای گرانی نرخەکان، خەڵک شیرینی بۆ منداڵان دەکڕن “.

لە سەرەتای شەڕی سوریاوە لە ساڵی 2011ەوە، دەیان خێزانی سوری پەنایان بردۆتە بەر هەرێمی کوردستان لە عێراق و لە کەمپەکاندا نیشتەجێ بوون، زۆربەیان لە ناو کەمپەکەدا کار دەکەن، هەندێکیشیان بە خۆبەخشی یاخود کارێکی ئازاد لە دەرەوەی کەمپەکەدا ئەنجامدەدەن.

سەبارەت بە سلێمان ئەمینیش، سەرباری ئەوەی کەسێکی بەساڵاچووە، خۆشی خۆی لە سەردانی بازاڕ و کڕینی شیرینی بۆ نەوەکانی لەدەست نەدەدا، بە نۆرس پرێسی گوت: “ئێمە بەپێی توانای خۆمان شیرینی دەیکڕین، چونکە شیرینی خۆشی بۆ دڵی منداڵان دەهێنێت، بەڵام نرخەکانیان نەک تەنها بۆ ئێمە، بەڵکو بۆ هەموو خێزانەکان بەرزە، بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ئابووری نزیکەی وەک یەک، هەمووان بەدەست گرانی نرخەکانەوە دەناڵێنن.”