بە بۆنەی چه‌ژنی “چوارشەممە سوور” ئێزدییەکانی ڕۆژئاوای كوردستان ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵ ده‌گێڕن
قامشلۆ – ڕۆژئاوای كوردستان
بە بۆنەی چه‌ژنی “چوارشەممە سووری ئێزیدییەکان” كه دەکاتە یەکەمین چوارشەممەی مانگی نیسان هه‌موو ساڵێك، ئێزدییەکانی شاری عامودێی ڕۆژئاوای كوردستان، ئاهه‌نگێكیان به‌و بۆنه‌یه‌وه ساسكرد.
جگە له ئێزدییەکانی ناوچه‌ی جه‌زیرێ پێکهاتەکانی دیکەی ناوچەکەش بەشداریان لە ئاهەنگهكه كرد.

هه‌موو ساڵێك ئێزیدییەکانی جیهان به‌بۆنه‌ی چه‌ژنی “چوارشەممە سوور” لە مانگی نیسان ئاهه‌نگ ده‌گێڕن، ، لەم ڕۆژەدا هێلکە ڕه‌نگ دەکەن و شەکر دابەش دەکەن.
له‌یلا ئیبراهیم، هاوسەرۆکی ماڵی ئێزیدییەکان لە ناوچه‌ی جه‌زیرێی ڕۆژئاوای كوردستان، بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، “ئێمه‌ی ئێزدیی بۆنەی چه‌ژنی “چوارشەممە سوور” فێستیڤاڵ ده‌كه‌ین و ئاهه‌نگ ده‌گێڕین بۆ ئه‌وه‌ی کولتوورە دێرینەکانمان بپارێزین.
لە شەوی چوارشەممەشدا، پێش هەموو شتێک دەچینە گۆڕستان و سه‌ردانی گۆڕی مردووەکانمان ده‌كه‌ین”.
له‌یلا ئاماژەی بەوەشدا، “هەفتەیەک پێش جه‌ژنه‌كه ده‌ست به ئامادەکارییەکانمان دەکەین، هێلکەکان بە ڕەنگ و نەخش دەڕازێنینەوە و شیرینی دروست دەکەین، تا چوارشەممە هه‌موو شتێك ئاماده ده‌كه‌ین و ئاهەنگەکەمان ساز دەکەین”.