ئاماده‌كارییەکان بۆ جه‌ژنی ره‌مه‌زان لە شاری قامشلۆی رۆژئاوای کوردستان
قامشلۆ – نۆرس پرێس
له كۆتاییه‌كانی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا هاوڵاتییانی شاری قامشلۆی ڕۆژئاوای كوردستان، به كڕینی چلوبه‌رگی نوێ و دروستكردنی شرینی ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ پێشوازی كردن له جه‌ژنی.
هه‌رچه‌نده ئه‌و ساڵ بارودۆخی ئابوری هاوڵاتییان له ڕۆژئاوای كوردستان باش نیه به‌هۆی شه‌ڕی سوریا و كاره‌ساتی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان و هه‌ره‌شه و هێرشی داعش و گروپه چه‌كداره‌كانی سوریای سه‌ر به توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كه، به‌ڵام خه‌ڵك هه‌ر به هیوای ئه‌وه‌ی ئه‌و جه‌ژنه ببێته مایه‌ی خێر‌و و خۆشی بۆ ناوچه‌كه ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن.

ڕه‌شید جومعه، کاسبکارێكی خه‌ڵكی قامشلۆیه، بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، “ئه‌وساڵ بەهۆی خراپی بارودۆخی ئابووری بومه‌له‌رزه‌كه، وه‌ك پێویست ئاماده‌كاری بۆ جه‌ژن ناكرێت.
ڕەشید ڕاشیگەیاند “شه‌ڕ و ئازاره‌كانی و نەخۆشی و ئاواره‌بوون، كاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵكه‌كه كردووه به‌تایبه‌ت مناڵه‌كان، بۆیە له‌و جه‌ژنه خەڵک دەیانەوێت منداڵەکانی دڵخۆش بکەن و جلوبەرگ و شیرینییان بۆ بكڕن.
حەمدیە سلێمان ئاواره‌ی شاری سه‌رێ كانیێیه كه ئێستا له شاری قامشلۆ نیشته‌چێیه ، ده‌ڵێت “سەرەڕای سه‌ختی ژیان و ئاواره‌بوونمان، به‌ڵام به‌هیوایه‌كی گه‌وره‌وه پێشوازی له ژه‌نی ڕه‌مه‌زان ده‌كه‌ین “.
حەمدیە ده‌ڵێت، “لەپێناو ئەوەی منداڵه‌كانم دڵخۆش بكه‌م، ئه‌مڕۆ هاتومه‌ته بازاڕ تا چلوبه‌رگیان بۆ بكڕم و شرینیان بۆ ئاماده بكه‌م تا ئازاری ئاواره‌یی له‌بیر بكه‌ن “.
حەمدیە ڕایگەیاند، “سه‌ڕه‌ڕای سه‌ختییه‌كان به‌ڵام ژیان به‌رده‌وامه، هه‌ربۆیه دەمانەوێت به‌رده‌وام بوونه‌كه‌ی به‌خۆشی بێت، بۆیه خۆمان بۆ جه‌ژن ئاماده‌ه‌كه‌ین”.