ساڵەح عەبدۆ محەمەد (8 ساڵ) لە گوندی دیهابان لە رۆژهەڵاتی کۆبانی کەوتە ناو بیرێکی ئیرتیوازییەوە کە قوڵاییەکەی 120 مەتر بوو.
سەرەڕای هەوڵەکانی رزگارکردن، “ساڵەح” بۆ چەند کاتژمێرێک لە قووڵایی 50 مەتردا گیریخوارد، بەبێ ئەوەی شێوازە سەرەتاییەکان هیچ ئەنجامێکی رزگارکردنیان لێبکەوێتەوە.
لە نیوەی شەودا تیمەکانی فریاگوزاری توانیان منداڵەکە دەربهێنن، بەڵام بەهۆی درانگی رزگارکردنیەوە، گیانی سپاردبوو.