دزی و پەراوێزخستنی فۆلكلۆر.. ره‌خنه له گۆرانییه نوێكه‌ی ئه‌ساڵه ده‌گیرێت
قامشلۆ- نۆرس پرێس
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاوازدانه‌رێك وشه‌كانی گۆرانییه كوردییه‌كه‌ی ئه‌ساڵه‌ی كردوه به موڵكی خۆی، هاوڵاتییانی كورد له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به نه‌رێتی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ گۆرانییه‌كه‌دا كرد.
چیرۆكه‌كه چییه؟
دوێنێ دوشه‌ممه چانێڵی فه‌رمی ئه‌ساڵه له یوتیوب گۆرانییه‌كی كوردی له ئه‌لبومه نوێكه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌ناوی “كاڤۆكیم” بڵاوكرده‌وه، گۆرانییه‌كه له سه‌ده‌ی رابوردو وتراوه‌و بوه به فۆلكلۆری كورد.
ئه‌ساڵه ئاماده‌كردنی گۆرانییه‌كه‌و میلۆدییه‌كه‌ی داوه‌ته پاڵ ئاری جان، كه گۆرانیبێژێكی كوردی رۆژئاوای كوردستانه‌و بۆ خۆشی گۆرانییه‌كه‌ی وتوه‌ته‌وه وه‌ك زۆرێك له هونه‌رمه‌ندانی تر، ئه‌وه‌ش بوه هۆی توڕه‌بونی به‌كارهێنه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و رۆژنامه‌نوسانی كورد‌و به دزی و فه‌رامۆشكردنی كه‌له‌پوری كوردی تۆمه‌تباریان كرد.
به ده‌ر له‌و گۆرانییه، له ئه‌لبومه‌كه‌دا گۆرانییه‌كی تر هه‌یه به زمانی عه‌ره‌بی به‌ناونیشانی ”خلونا اللیله نغنی” ئه‌ویش كراوه به موڵكی ئاری جان، راستیه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه ئه‌و گۆرانییه كه‌له‌پوری جه‌زیره‌یه له رۆژئاوای كوردستان و عێزه‌دین حه‌دیدی وشه‌كانی نوسیوه‌و ئیبراهیم كیڤۆ وتویه‌تییه‌وه، به‌پێی ئه‌وه‌ی خودی كیڤۆ له فه‌یسبوك بڵاویكردوه‌ته‌وه.
“كاڤۆكیم” توڕه‌یی دروستكرد
خورشید عه‌لی، راڤه‌كاری سیاسی نوسیویه‌تی، “ته‌نانه‌ت گۆرانییه كه‌له‌پورییه جوانه‌كانمان كه له‌سه‌ریان په‌روه‌رده بوین، به‌ناوی كاری سه‌رده‌میانه‌و دابه‌شكردن و ئیستاتیكاوه ده‌شێوێنن.. به‌ڕێز ئه‌مه بازرگانییه.. باس له كوشتاری كاڤۆكیم له نێوان ئاری جان و ئه‌ساڵه‌و كۆمپانیای به‌رهه‌مهێن ده‌كه‌م.”
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه مسته‌فا عه‌بدی رۆژنامه‌نوس، باسی له‌وه‌كردوه، “دزینی ئه‌و گۆرانییه له وشه‌و میلۆدییه‌كه‌ی، ده‌ستدرێژییه‌كه‌ی به مه‌به‌سته بۆ سه‌ر كه‌له‌پوری كورد و ناوچه‌ی جه‌زیره، پێویسته رۆتاناو ئه‌ساڵه گۆرانییه‌كه بسڕنه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ڵه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مافی خاوه‌ندارێتی راست نه‌كرێته‌وه.”
به‌شێكی تر له به‌كارهێنه‌رانی كورد له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، وه‌ك گاڵته چه‌ند گۆرانییه‌كی كوردیان لای خۆیان بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و ناوی ئاری جان-یان له‌سه‌ر داناوه.
مه‌سعود عه‌كۆی رۆژنامه‌نوس نوسیویه‌تی، ئه‌و گۆرانییه دیاره حه‌سه‌ن جه‌زیری هونه‌رمه‌ند دایناوه‌و به ده‌نگی خۆشی له ئێزگه‌ی به‌غدا تۆماریكردوه‌و له په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابوردو، له یۆنسكۆش به‌ناوی كه‌له‌پوری كورده‌وه تۆماره.
گۆرانییه‌كانی تر چی؟
سه‌باره‌ت به گۆرانییه‌كه‌ی تری ئه‌ساڵه به‌ناوی ”خلونا اللیله نغنی”، ئیبراهیم كیڤۆی هونه‌رمه‌ند نوسیویه‌تی، “ئه‌و گۆرانیه‌ی به درێژایی ته‌مه‌نی هونه‌ریم، جوانترین گۆرانییه وتبێتم، له ساڵی 1998 له قه‌ڵای حه‌ڵه‌ب وتومه‌و عێزه‌ت حه‌دیدی ئاوازه‌كه‌ی داناوه، هێشتا له ئه‌رشیفی ئێزگه‌و ته‌له‌فزیۆنی سوریدا ماوه.”
كیڤۆ باسی له‌وه‌كردوه، هیچ مافێكی ئه‌و گۆرانییه‌ی به ئه‌ساڵه‌و رۆتاناو ئاری جان نه‌داوه‌و وتویه‌تی، “به‌وشێوه‌یه مافم بفه‌وتێ و كاره‌كه ببێت به هی كه‌سێكی تر؟”
غه‌نی میرزۆی مۆسیقار وتویه‌تی، “ئه‌و كاره ئه‌گه‌ر له ئه‌وروپا بوایه، دادگای لێده‌گیرا تا مافه‌كه وه‌رده‌گیرایه‌وه، به‌ڵام له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ئه‌وه نییه‌و كۆمپانیاكانی فێڵ هه‌موشتێكن، ئه‌خلاقی پیشه‌كه‌ش نه‌ماوه، بۆیه هه‌ماهه‌نگم له‌گه‌ڵ عێزه‌ت حه‌دیدی و ئیبراهیم كیڤۆ.”
نۆرس پرێس په‌یوه‌ندی به ئاری جان-ه‌وه كرد، به‌ڵام وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی نه‌دایه‌وه.