به‌ڕێوه‌به‌راهیه‌تی خۆسەری له ڕۆژئاوای كوردستان یادی پێنج ساڵەی داگیرکردنی عەفرین ده‌كاته‌وه
قامشلۆ – نۆرس پرێس
بەبۆنەی ٥ ساڵەی داگیرکردنی عەفرین دوێنێ شه‌ممه ١٨ی ئاداری 2023 به‌ڕێوه‌به‌راهیه‌تی خۆسەر له “هه‌رێمی جه‌زیره”ی ڕۆژئاوای كوردستان، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.
ئەو به‌یاننامه‌یه له گۆڕه‌پانی عه‌فرینی شاری قامشلۆ بۆ هاوڵاتییانی ئاواره‌ی شاری عه‌فرین خێندراوه.
بەیاننامەکە سەبارەت بە بەرخۆدانی ٥٨ ڕۆژەی عەفرین بوو كه شه‌ڕڤانانی كورد توانییان له‌به‌رده‌م دوه‌م گه‌وره‌ترین هێزی ناتۆ بە نزیکەی 315 هەزار چەکدار و بە چەکی قورس و فڕۆکە و سەرجەم پێداویستییە سه‌ربازییه‌كانی جەنگەوە له‌گه‌ل هێنانی هەزارەها بەکرێگیراو لە بەرگی “ئۆپۆزسیۆن” بوه‌ستنه‌وه.
به‌یاننامه‌كه باسی له داگیرکردنی زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كانی زەیتون و کۆچکردنی هاووڵاتیانی ئه‌وشاره‌ی كرد، هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌كرد، له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی داگیركردنی عه‌فرین، تا ئێستا وڵاتان بێده‌نگییان هه‌ڵبژاردووه سه‌باره‌ت به‌و وێشێلكارییانه‌ی له‌دژی هاوڵاتییانی عه‌فرین ده‌كرێت.
ئه‌مه جگە لەوەی گروپی چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریای سه‌ر به توركیا، به‌رده‌وام پێشێلكاری له دژی هاوڵاتییانی سڤیلی شاره‌كه ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت كاتی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی شاری جه‌ندرێس كه گه‌وره‌ترین زیانی به‌ركه‌وت له سوری، هاوكاری هاوڵاتییانی شاره‌كه‌یان نه‌كرد ته‌نانه‌ت ڕێگرییان كرد له گه‌یاندنی هاوكارییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری بۆ زیانلێكه‌وتووان، ئەمەش یه‌كێكه له پێشێلكارییه‌كانی مافەکانی مرۆڤە.
شایانی باسە هاووڵاتییانی شاری عەفرین سەرەڕای سەختی ژیان و سەرباری ئەو هەڕەشە و مەترسیانەی ڕژێمی سوریا، ئێستا زۆرێكیان زه‌وی و ماڵه‌كانیان چێهێشووه و ئاواره كه‌مپه‌كانی شاری شه‌هبا بوونه هێوادارن ڕۆژێك بێت بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانی خۆیان.

لەو چوارچێوەیەدا، ئیبراهیم حەفتارۆ، ئەندامی ئه‌نجومه‌نی عەفرین، بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، ” پێنجەمین ساڵیادی داگیركردنی عه‌فرین ئیدانه ده‌كه‌ین، ئیدانه ده‌كه‌ین، و ڕەخنە لە هەموو ئەو دەوڵەتانە دەگرین کە خۆیان به دیموکراسی داده‌نێن و لە بەرامبەر داگیرکردنی عەفرین بێدەنگن”.
ئیبراهیم گوتیشی “ئەو ڕووداوانەی لە عەفرین ڕوودەدەن، هه‌وڵێكه بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤایەتی شکستی پێبێت و سروشت خراپ بەکاربهێندرێت له‌و شاره ئێمەش بەو دەوڵەتانە دەڵێین کە خۆیان به دیموکراسیی داده‌نێن، پێویستە به‌خۆتاندا بچنه‌وه، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بێده‌نگییه‌ی له عه‌فرین ده‌كرێت”.
ڕاشیگه‌یاند “ئێمه وه‌ك عه‌فرینییه‌كان هه‌ركیز شاره‌كه‌مان له‌یاد ناچێته‌وه به‌رده‌وام عه‌فرین خه‌ون و ئاواتمانه چونكه عه‌فرین خاكی زه‌یتوونه و ئه‌ێمه به ئه‌وه‌وه ده‌ژین”
وتیشی، “لەماوەی 5 ساڵی ڕابردوودا گروپێكی کۆمەڵایەتی عەفرینمان لە ناوچه‌كه دامەزراندووە بۆ ئەوەی بتوانین وەک خەڵکی عەفرین ئاگاداری یەکتر بین و کولتوورەکەمان بهێڵینه‌وه و چاره‌سه‌ری كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانمام بكه‌ین”.
مونا ئیبراهیم یه‌كێكه له ئاواره‌كانی عه‌فرین ده‌ڵێت: “ئەمڕۆ لە شاری قامشلۆ لەبەردەم گۆڕەپانی عەفرین کۆبوینەوە بۆ یادی ٥ ساڵەی داگیرکردنی شاری عەفرین و بۆ ئەوەی دەنگی خۆمان بە جیهان بگه‌ینین”.
ده‌شڵێت “ئازارەکانمان وەک عه‌فرینی زۆر قورسە، دووریمان لە شاره‌كه‌مان بۆ ئێمە مردنه، بەڵام ئێمە نەتەوەیەکی خۆڕاگرین کە بۆ ماوەی ٥٨ ڕۆژ لە عەفرین بەرەنگاری داگیرکاریمان بووین، و بە هیوای گەڕانەوەی عەفرینین، “. ئێستا له سنووری شەهبا له‌ناو كه‌مپدا ده‌ژین، ئێستاش دایك و باوكه‌كان، مناڵه‌كانیان فێره خۆڕاگری ده‌كه‌ن به‌هیوای گه‌ڕانه‌وه بۆعەفرین.
مونا هەروەها دەڵێت “ئێمە ئیدانەی ئەو وڵاتانە دەکەین کە پاڵپشتی دەوڵەتی تورکیایان کرد و عەفرینیان داگیرکرد، تا ئەمڕۆش هاووڵاتیانی عەفرین لە ناوچه‌كه دەردەکرێن، چونکە دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت گۆڕانکارییەکی دیموگرافی لە عەفرین ئه‌نجام بدات، بەڵام هەرچییەک ڕووبدات، خەڵکی عەفرین، هەمیشە خەبات ده‌كه‌ن بۆ گەڕانەوەی شاره‌كه‌یان. “.