رۆڵی دەزگاکانی چاپی سوریا لە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە هەولێر
هەولێر – نۆرس پرێس
چەند دەزگایەکی چاپ و بڵاوکردنەوەی سوریا لە پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی هەولێر بەشداربوون، کۆمەڵێک کتێب و بڵاوکراوەی مۆدێرنی سوری بە زمانی عەرەبی و کوردی نمایش کران.
دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوەی سوریا، لە کاتی بەشداریکردنیان لە پێشانگاکەدا، رووبەڕووی چەند ئاستەنگێک بوونەوە کە پەیوەندییان بە ئاستەنگەکانی زمان و کەمی خواست بوون لەسەر ئەو نووسەرە سورییانە، لەوانە “دار ئەلتەکوین” بۆ چاپ و وەشاندن.
پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب لە 10ی مانگی ئازارەوە دەستیپێکردووە و بۆ ماوەی 10 رۆژ بەردەام دەبێت، بە بەشداریی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی نێودەوڵەتی لە عێراق، لوبنان، میسر، ئوردن و کەنداوی عەرەبی، جگە لە دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەکانی کوردستان.
سامی ئەحمەد، بەڕێوەبەری “دار ئەلتەکوین”، بە نۆرس پرێسی راگەیاند: “ئامادەبووانی ئەمساڵ جیاوازە لە ساڵانی رابردوو، بەهۆی نەبوونی زمانی عەرەبی لە قوتابخانە و زانکۆکان و زیاتر گرینگیدان بە زمانی کوردی و ئینگلیزی، دوودڵن لە کڕینی رۆمان یان کتێبی عەرەبی، بەهۆی بێتوانایی لە خوێندنەوە بەم زمانە”.
“ئەحمەد” پێی وایە “دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی عەرەبی ویستیان هەیە بۆ بڵاوکردنەوەی کولتوری عەرەبی” دەڵێت: “ئێمە بە زمانی ئینگلیزی و کوردی چاپ ناکەین، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی کوردی زۆر گرنگ هەن کە لە ماوەی دە ساڵی رابردوودا سەریان هەڵداوە، ئەوان خاوەنی جیاوازیین لە رۆڵی کولتووریدا، بەڵام سەرجەم بڵاوکراوەکانی ئێمە بە زمانی عەرەبین.”
سەبارەت بە گرنگترین ئەو کتێبانەی کە لە کاتی پێشانگاکەدا داواکراون و فرۆشراون، “ئەحمەد” دەڵێت: “زۆرترین کتێبی فرۆشراو بەرهەمە تەواوەکانی بیرمەندی سوری “فیراس ئەلسەواح”ە.
گرنگییەکەی لەبەرئەوەیە کە لە ئەفسانەدا بەدوای بنەچەی ئاییندا دەگەڕێت لە تاکدا ، نەک لەڕێگەی سێ ئایینە یەکتاپەرستەکەوە، بەگوتەی ئەو،” پێکهاتەی عەقڵی عەرەبی ئاشکرا دەکات کە لەسەر بیرۆکەکانی پێشوو دەژی”.
هەروەک “دەزگای شلێر” بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە، کە بەشداری پێشانگاکە بوو، بەدەست کێشەی جیاوازیی زمانەوە دەناڵێنێت، بەڕێوەبەری ماڵەکە زارا محەمەد دەڵێت: لە رۆژئاوای کوردستان سێ دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە هەیە، ئێمە بە تەنها بەشداریمان لە پێشانگاکەدا کردووە، بڵاوکراوەکانمان بە هەردوو زمانی عەرەبی و کوردین، بەڵام کێشەکە ئەوەیە کە خەڵکی ئێرە ناتوانن کوردی کرمانجی “لاتینی” بخوێننەوە، بەڵکو بە زمانی کوردی بە شێوەزاری سۆرانی دەخویننەوە، ئەمەش بەربەستێکە لە بەردەم فرۆشتنی کتێبەکانماندا”.
سەبارەت بە گرنگترین ئەو کتێبانەی کە لە کاتی پێشانگاکەدا داواکراون، “زارا” دەڵێت ئەوانیش بریتین لە “کۆشکی باڵندە غەمگیەنەکان و داگیرکردنی تاریکی” لە نووسینی نووسەری کورد بەختیار عەلی، جگە لە کتێبی “نیشتیمانی خۆر” لە نووسینی پرۆفیسۆر عەبدوڵڵا قەهرەمان، کتێبی “کورد لە سوریا” لە نووسینی پرۆفیسۆر فارس عوسمان.
هەروەها بە “خانەی نوێی دلمۆن” بۆ چاپ و بڵاوکرادنەوە، رووبەڕووی کێشەی کەمی خواست لەسەر کتێبی سوری بوەتەوە، “سەرنجمان دا خواستێکی لاواز هەبوو بۆ کڕین”، بەڕێوەبەری خانەکە، ئەفرا هەدبا، گوتی: ئێمە بەشداریمان لە پێشانگای بەغدا کرد و ئێستاش لە پێشانگای هەولێر بەشدارین، بەڵام رێژەی فرۆشتن هێشتا مامناوەندە”.
سەبارەت بە زۆرترین داواکاری کتێبی سوری، هەدبا دەڵێت، “دوو رۆمانی سوری خواستێکی زۆریان لەسەرە، یەکەمیان “بەرزییە جوانەکە”ی دەرهێنەری سینەمایی سوری-فەلەستینی وەلید عەبدولڕەحیم، دووەمیشیان رۆمانی “بەشەناوخۆیی ژمارە2ی کچان” لە نووسینی نووسەری سوری ریم عەرنوق”.
جگە لە کتێبی لێکۆڵینەوە، لەوانە “ئەندازەی پیرۆز” لە نووسینی نووسەری سووری رانی رەحمۆ، هەروەها “تورکەکان لە ئیمپراتۆریەتەوە بۆ کۆمار”، و “پەرستنی خۆر” و چەندانی تر.