قامشلۆ – نۆرس پرێس
ڕۆژی ٨ی ئازاری ٢٠٢٣ لە شاری قامشلۆی ڕۆژئاوای كوردستان ڕێپێوانێک له ڕۆژی جیهانی ئافره‌تان بەڕێوەچوو.
سەدان ژنی ئازادیخواز بەشدارییان له ڕێپێوانەكه کرد، له‌نێویاندا ١٠ ژنی بیانی ڕۆژی جیهانی ژنانيان له ئافره‌تانی ڕۆژئاوای كوردستان پیرۆزكرد.
ڕێپێوانەکە لەلایەن ڕێکخراوەکانی ژنان لە ڕۆژاڤای کوردستان ڕێکخرا، لەژێر دروشمی “ژن ژیان ئازادی” به‌جلوبەرگی کوردییه‌وه به‌شدارییان كرد.
له 8ی مارسی هه‌موو ساڵێك له ڕۆژئاوای كوردستان ژنان به ئاهه‌نگ و چالاكی به‌شداری ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌م ساڵ به‌هۆی كاره‌ساتی بوومه‌له‌رزه‌كه ژنان ته‌نها به ڕێپێوانێك و به‌یاننامه‌یه‌ك له‌لایه‌ن كۆنگره‌ی ستار ئه‌و ڕۆژه‌یان به‌رز نرخاند.

سالیحه كه‌له‌ش، ئەندامی کۆنگرە ستار، بۆ نۆرس پرێس ڕایگه‌یاند، “رۆژی ٨ی ئازار لە هەموو ژنانی جیهان و ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پیرۆز ده‌كه‌م ، بە خەبات و خۆڕاگری ژنان له هه‌موو جیهان و هەر چوار پارچەی کوردستان “. ئاهەنگی ٨ی ئازار ده‌گێڕين”.
ساڵحێ هەروەها ڕایگەیاند، “هیوادارین له ڕۆژی 8ی ئازاری 2023 ژنان بتوانن هەنگاوی باشتربنێن بۆ سه‌ركه‌تن “.
ساڵحێ دەڵێ “بەداخەوە بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەی له‌ناوچه‌كه‌یدا، ئەمساڵ ئاهەنگمان نەگێڕا، بەڵام ئەم ڕێپێوانە مێژووییەمان ئەنجامدا بە دروشمی ژیان ئازادی”.
له‌یلا كه‌له‌ش، بەڕێوەبەری کۆنگرە ستار دەڵێت “ئەمڕۆ بۆ ڕۆژی ژنان هاتوینه‌ته ده‌ره‌وه بۆ ٨ی مارس لە سەرجەم ژنانی جیهان و ژنانی و ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پیرۆز بكه‌ین” .
له‌یلا ئاماژەی بەوەشکرد، “هەموو ساڵێک لە ٨ی ئازاردا ئاهەنگمان دەگێڕا و سەردانی دامودەزگاکانمان دەکرد، بەڵام بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەی ئەمساڵ، تەنها ڕێپێوانێکمان ئەنجامدا و بەیاننامەیەکمان خوێنده‌وه.