یەکێتیی ڕۆشه‌نبیرانی ڕۆژئاوای كوردستان شەوێکی شیعری لە شاری قامشلۆ ڕێکخست.

قامشلۆ نۆرس پرێس

له‌شاری قامشلۆی ڕۆژئاوای كوردستان شەوێکی شیعری له‌ژێر ناوی “ مۆمی فڕیدراوی خۆشەویستی و شەڕ”. (شموع في مهب الحب و الحرب) له‌ هۆڵی “HRRK“یەکێتیی ڕۆشه‌نبیرانی ڕۆژئاوای كوردستان بۆ ژنانه شاعیر و نوسه‌ره‌كان‌ رێكخرا.

هۆڵی یەکێتیی ڕۆشه‌نبیرانی ڕۆژئاوای كوردستان

مریه‌م تەمۆ، نووسەر و شاعیر و ئەندامی ڕۆشه‌نبیرانی ڕۆژئاوای کوردستان، بۆ نۆرس پرێس ڕایگه‌یاند ” ئه‌و شەوه‌ شیعرییه‌ دەرفەتێکی گرنگە بۆ نووسەران تا به‌رهه‌مه‌كانیان پێشکەش بكه‌ن له‌ شەوه‌ شیعری‌ “ مۆمی فڕیدراوی خۆشەویستی و شەڕ”.

مریه‌م هەروەها باسی لەوە کرد کە ” چەندین شیعر کە بە ئازارەوە نووسراون پێشکەش کران، شاعیرانیش لە دەرفەتێکی سەختدا هەستی خۆیان ده‌رده‌بڕن”.

ڕاشیگه‌یاند “4 شاعیری ژن بە شیعری خۆشەویستی و شه‌ڕ بەشدارییان کرد، هەروەها منیش بە 2 شیعری خۆشەویستی بەشداریم کرد”.

ده‌شڵێت “بەدڵنیاییەوە لەم دۆخە سەختانەدا، کاتێک دەرفەتێكی وا ده‌ڕه‌خسێت، هه‌موو شاعیران به‌ دووخۆشییه‌وه‌ به‌شداری ده‌كه‌ن “.

له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ نووسەر و شاعیر هه‌نا داود دەڵێت، “بەپێی ناوی ئێواره‌ شیعرییه‌كه‌، ویستم شیعرێكی خۆشەویستی پێشكه‌ش بكه‌م، بۆ ئەوەی ئاماده‌بووان پشوویەک بده‌ن لە ماندوێتی “.

ده‌شلێت ” به‌ هه‌سته‌ی شاعیری ژن، ویستم هه‌ستی هه‌موو ژنان ده‌ربڕم. و پێویسته‌ ژن زیاتر له‌وه‌ هه‌ستی خۆیان ده‌ربڕن و به‌نوسین پێشكه‌شی بكه‌ن”.

هه‌نا هه‌روه‌ها گوتی “به‌خۆشحاڵییه‌وه‌ شیعرەکانم به‌دڵی گوێگران بوون”.

ئاماده‌كردن و داڕشتنه‌وه‌ی – نه‌سرین قادر