لوتكه‌ی تاران جامی توڕه‌یی واشنتن به‌سه‌ر ئه‌ردۆگاندا ده‌ڕژێنێت
واشنتن- نۆرس پرێس
هه‌مدیس سه‌رۆكی توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات دژ به په‌یوه‌ندی سوید و فنله‌ندا به هاوپه‌یمانی ناتۆ بوه‌ستێت و دواتریش به‌ره‌و تاران ده‌ڕوات تا له‌وێ چاوی به پۆتین بكه‌وێت، كه یه‌كێكه له نه‌یاره‌كانی ئێستای رۆژئاوا، ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنانه‌ش ئه‌مه‌ریكای له توركیا توڕه‌كردوه.
به‌شداری ئه‌ردۆگان له لوتكه‌ی تاران، ره‌خنه‌كانی ئه‌مه‌ریكای له توركیا نوێكرده‌وه، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌ریه‌كه له په‌رله‌مانتاران كریس باباس و نیكۆڵ مالیۆتاكیس، سه‌رۆكایه‌تی ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاریان كردوه له ناردنی نامه‌یه‌كدا بۆ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و تێیدا باسیان له‌وه‌كردوه، “دیداری ئه‌ردۆگان له‌گه‌ڵ پۆتین، نامه‌یه‌كی رونه بۆ كۆشكی سپی له‌سه‌ر پێویستی متمانه نه‌كردن به هه‌ڵوێسته‌كانی توركیا‌و خۆبه‌دورگرتن له ناردنی چه‌ك بۆ ئه‌نكه‌ره.”
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، مایكڵ مۆلرۆی، یاریده‌ده‌ری پێشوی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر به نۆرس پرێس-ی راگه‌یاند، “توركیا ئه‌ندامێتی خۆی له ناتۆ بۆ یاریكردن به كۆمه‌ڵێ دۆسیه‌وه به‌كاردێنێت كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان نییه به ناتۆوه له‌م كاته‌دا.”
ئه‌وه‌شی وت، وڵاتانی ناتۆ ترسیان هه‌یه روسیا هێرشبكاته سه‌ر ناوچه‌ی نوێ له ئه‌وروپا، له‌به‌رئه‌وه خواست هه‌یه سوید‌و فنله‌ندا په‌یوه‌ندی به هاوپه‌یمانییه‌كه‌وه بكه‌ن، كه‌چی توركیا ته‌گه‌ره له به‌رده‌م شه‌ڕی داعش دروست ده‌كات.
مۆلرۆی رونیكرده‌وه، ئه‌ندامێكی باشی ناتۆ ئه‌مه ناكات، جگه له‌وه‌ش توركیا به‌رده‌وام هاریكاری ئێران ده‌كات بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و سزایانه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ریدا سه‌پاندویه‌تی له‌رێی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی بازرگانی نێوانیان بۆ 30 ملیار دۆلار.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، بابه‌تی هاوبه‌شی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی له‌سه‌ر ئاستی دروستكه‌رانی بڕیار له كۆنگرێسدا پشتیوانی لێده‌كرێت، به‌وپێیه‌ی یه‌كێكه له سه‌ركه‌وتوترین ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌ره‌نگاری تیرۆر كه ئه‌مه‌ریكا له دوای 11ی سێپته‌مبه‌ره‌وه ئه‌نجامیدابێت و هه‌سه‌ده‌ش به‌شێكی بنه‌ڕه‌تی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌یه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست نوسیویه‌تی، په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ توركیا و فرۆشتنی چه‌ك به ئه‌نكه‌ره، ده‌بێته هۆی لاوازكردنی هه‌ڵوێسته‌كانی هاوپه‌یمانی ناتۆ.
رۆژنامه‌كه باسی له‌وه‌كردوه، چاوداخستنی ئیداره‌ی بایدن له ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا‌و پشتیوانییه‌كانی بۆ گروپه تیرۆریستییه‌كان له سوریا‌و بانگه‌شه‌كردنی بۆ ئایدۆلۆژیای توندڕه‌وی له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه، یه‌كگرتویی وڵاتانی ناتۆ دروست ناكات، به‌ڵكو له به‌رده‌م روسیادا لاوازی ده‌كات.
رۆژنامه‌كه داوایكردوه له بایدن و كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا، خۆبگرنه‌وه له فرۆشتنی چه‌كی ئێف 16 به توركیا به‌وپێیه‌ی بۆ بۆردومانكردنی هه‌سه‌ده به‌كاری ده‌هێنێت و ئه‌و هێزه‌ش سه‌لماندویه‌تی جێی متمانه‌یه له شه‌ڕی تیرۆردا.