فێستیڤاڵی ئەدەب و هونەری ژنان لە قامشلۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت
قامشلۆ – نۆرس پرێس
چالاکییەکانی فێستیڤاڵی ئەدەب و هونەری ژنان، لە خولی هەشتەمی خۆیدا، بە سەرپەرشتی دەستەی رۆشنبیری و هونەری بەڕێوبەری خۆسەر و بە بەشداری بەرفراوانی ژنانی ناوچە جۆربەجۆرەکانی رۆژئاوای کوردستان دەستیپێکرد.
فێستیڤاڵەکە لە ناوەندی ڕۆشنبیری محمد شێخۆ لە شاری قامیشلۆی رۆژئاڤا لە ژێر دروشمی (ژن، ژیان، ئازادی) و “ئێمە هونەری شۆڕش بەرجەستە دەکەین” بەڕێوەچوو و بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.

بۆتان هۆشی، ئەندامی لیژنەی ئامادەکاری فێستیڤاڵەکە وتی، “95 ژن بەشداری فێستیڤاڵەکە دەکەن، و نمایشی ئەدەبی، کاری دەستی، وێنەکێشانی پلاستیکی، شانۆ و بەرهەمی سینەما پێشکەش دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، رێکخەرانی فێستیڤاڵەکە چالاکییەکانی گۆرانی و سەمایان هەڵوەشاندەوە، وەک هاوسۆزییەک لەگەڵ قوربانیانی ئەو بوومەلەرزانەی کە وڵات لە ماوەی مانگی شوباتدا روبەڕووی بوەتەوە.
لەو چوارچێوەیەدا ئەڤین بیلال ئەندامی دەستەی ئامادەکاری فێستیڤاڵی ئەدەب و هونەری ژنان دەڵێت، فێستیڤاڵەکە بۆ ماوەی 2 ڕۆژ وەک زنجیرەیەک له چالاکی دەستەی ژنان و هونەر و پیشەسازی بەڕێوەدەچێت.
ڕاشیگه‌یاند “لەکۆتاییدا خەڵات به‌سەر ٣ كه‌س دابه‌ش ده‌كرێت، یه‌كه‌م خه‌ڵات بۆ ئه‌وكه‌سه ده‌بێت كه ئاستی یەکەم به‌ده‌ست ده‌هێنێت، له ئەدەبیاتی زمانی کوردی و عەرەبی و سریانی ، خه‌ڵاتی دووەم و سێیەمیش به باشترین كاری هونەری دەستی له پێشانگاكه ده‌درێت.
ئەڤین ده‌ڵێت “هه موو ئه‌و ژنانی ڕۆژئاوای كوردستان كه حه‌زیان له هونه‌ر و كاری ده‌ستییه، ده‌توانن به‌شداری له‌و ڤیستیڤاڵه بكه‌ن بۆئه‌وه هه‌موو جیهان كاره‌كانیان ببینن.